پاڵپشتی پووتین لە پڕۆژە نەوتییەکانی ڕووسیا لە هەرێم

سەرۆک کۆماری ڕووسیا وێرای ڕاگەیاندنی پاڵپشتیی لە پڕۆژە نەوتی و گازییەکانی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان، ئەو هەنگاوانەی بە یاسایی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەوڕۆ بەرگری کرد لە چالاکییەکانی کۆمپانیاگەلی نەوتی و گازیی گەورەی ڕووسیا و لەوان ڕووس نەوت و گازپرووم لە هەرێمی کوردستان و وتی ئەو پڕۆژانە یاسایین.

وتیشی: ئامادەبوونی کۆمپانیاگەلی نەوتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان بۆ ئاژاوەنانەوە و دوژمنایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق ئەنجام نەدراوە.

پووتین ئاماژەی بەوەش دا: پڕۆژەگەلی وزەی ئێمە لە داهاتوودا لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەسکەوتی زۆر باشی دەبێت و ئێمە پاڵپشتی دەکەین لە پەیوەندیی تۆکمەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕاشیگەیاند: ڕێز دەگرین لە هەوڵی کوردەکان بۆ بەرگری لە مافەکانیان.

News Code 19370

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =