پەکەکە ڕەتی کردەوە قەندیلی چۆڵ کردبت

وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕەتی کردەوە کە هێزەکانیان قەندیلیان چۆڵ کردبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بی بی سی تورک، سەرهات وارتۆ، وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕەتی کردەوە کە هێزەکانیان قەندیلیان چۆڵ کردبێت.

ئەو جەختی کرد: هێزەکانی پەکەکە ئامادەی بەرگری کردن لە خۆیانن و قەندیل بە هیچ لەونێک چۆڵ ناکەن. هێزەکانی پەکەکە بۆ هیچ شوێنێکی دیکە نەگوازراونەتەوە و ئەم هەواڵانە ڕاست نین.

ئەم بەرپرسەی پەکەکە وتی: هەرجۆرە هێرشێک بکرێتە سەر بنکەکانی ئێمە وڵامی زۆر تووند دەدەینەوە. ئەم هێرشانەی تورکیا دەبێتە هۆی قووڵ بوونەوەی زیاتری شەڕ. هاتنی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی چالاکی زیاتری هێزەکانی پەکەکە لە ناوخۆی تورکیا.

شایانی باسە کە شەڕ لە نێوان هێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان قووڵتر بووەتەوە و تورکیا چەندین بنکەی سەربازی نوێی لە هەرێمی کوردستان ساز کردووە.

News Code 19348

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =