داخوازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کشانەوەی پەکەکە باکووری عێراق

سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای لەپارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە كرد، كە بارەگاكانی لەناو خاكی هەرێمی كوردستان هەڵبگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەفین دزەیی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەگەر پەكەكە بارەگاكانی لەناو خاكی هەرێمی كوردستان هەڵبگرێت، ئەوە سوپای توركیاش هێز رەوانەی ئەو ناوچانە ناكات.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند: پوێستە سوپای توركیا سەروەری خاكی هەرێمی كوردستان بپارێزێت‌و سوپاكەی لەچەند ناوچەیەك بكشێنێتەوە.

سوپای توركیا ماوەیەكە دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان كردووە، ئۆپەراسیۆنەكەش بەردەوامە، ئەوەش بەبیانووی بوونی پەكەكە لەو ناوچانە.

News Code 19332

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =