٢٠ تیرۆریستی داعش لە کەنارەکانی رۆژئاوای مووسڵ قۆڵبەست کران

هێزەکانی سوپای عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا ٢٠ تیرۆریستی داعش-یان لە کەنارەکانی رۆژئاوای شاری مووسڵ قۆڵبەست کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، ئۆپەراسیۆنەکانی دژە تیرۆریستیی هێزەکانی عێراقی لە دژی تیرۆریستانی داعشی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتەدا بەردەوامە.

هەر لەو پەیوەندییەدا هێزەکانی عێراقی لە رۆژانی ڕابردوودا ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاویان لە دژی بە جێ ماوەکانی داعش لە کەنارەکانی رۆژئاوای مووسڵ دەست پێکردووە و لەو ئۆپەراسیۆنەدا ٢٠ تیرۆریستی داعشی لە لایەن هێزەکانی ئاسایش قۆڵبەست کراون.

شایانی باسە کە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک ئەو هەواڵەی پشت‌ڕاست کردەوە.

News Code 19326

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =