ئێران بەرهەم هێنانی سانتریفیوژی نوێ لە نەتەنز دەست پێدەکات

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بە ئاماژە بەوەی کە بڕیارە بەرهەم هێنانی سانتریفیوژگەلی نوێمان بەیانی لە نەتەنز دەست پێبکەین، وتی: سەرۆک کۆمار پێداگر بوو لە بەرهەم هێنانی UF۶، کاتگەی بەرهەم هێنانی UF۴ و پرسی ناوەندی نوێی بەرهەم هێنانی سانتریفیوژ بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە ١٥ی جۆزەردان لە کۆنفڕانسێکی تۆژنامەوانیدا سەبارەت بە لێدوانەکانی رۆژی ڕابردووی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەبارەی پێشخستنی چالاکییە ناڤۆکییەکان لە چوارچێوەی بەرجام و خێرایی بەخشین بە مسۆگەرکرانی دەفرایەتیی ١٩٠ هەزار سوو پیتاندن، ڕایگەیاند: ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە زۆربەی بوارەکان لە چوارچێوەی بەرجام چالاکیگەلێکی دەست پێکردووە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئێمە بەر لە بەرجام ڕێککەوتننامەی پادمانیمان ڕەچاو دەکرد و پاش بەرجام پرۆتۆکۆلی پەیوەست و تێبینیی بەرجامیمان بەو ڕێککەوتنە زیاد کرد، وتی چالاکیگەلی ناڤۆکی ئێران ئاشتی خوازانە و بە پێی فەتوای رێبەری باڵای شۆڕش بووە. لە فەتوای بەڕێزیاندا بەرهەم هێنان و خەزێنەکردنی چەکی ئەتۆمی بۆ وڵات حەرام کراوە و ئێمە بەردەوام هەوڵمان داوە کە پابەندی ئەو فەتوایە بین.

ساڵحی جەختی کرد: ئێمە دەبێ پابەندی بەڵێنانەکەنمان کە رێبەری باڵا وەک پرێنسیپی ئەخلاقی و ئایینی ناویان لێ بردووە، بین و هاوکات گرینگیی پیشەسازیی ناڤۆکی لە بواری گرینگی بەرهەم هێنانی وزەی جێگرەوە لە بەرچاو بگرین و لە هەنگاوی سێهەمیشدا ئاوری تایبەتی بدەینەوە لە پیشەیی کردنی چالاکییە ناڤۆکییەکان وەک داکۆکیی رێبەری باڵا لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئێستا.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕاشیگەیاند: تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی تەکنۆلۆژیایەکی دوولایەنەیە. ئەو تەکنۆلۆژیایە لە هەر وڵاتێک جێگر بووبێت، لە گۆشەنیگای ڕای گشتییەوە خاوەن دەفرایەتیی دوولایەنەی ئاشتی خوازانە و نائاشتی خوازانەیە. ئێمە بە دوای کەڵک وەرگرتنی ئاشتی خوازانە لەو تەکنۆلۆژیایەن، بەڵام بە داخەوە رۆژئاوا هەوڵ دەدات ئەو تەکنۆلۆژیایە بکاتە خاڵی لاوازی ئێمە.

ساڵحی بە ئاماژە بەوەی کە ژێرخانەکانی دامەزراوەی نەتەنز ئامادەی چەند سەد هەزار سووە، وتیشی: ئێمە رێگە نادەین هەمدیسان دانوستان لە سەر بەرجام بکرێتەوە.

ناوبراو باسی لە ناردنی نامەیەک سەبارەت بە ڕوون کردنەوەی هەنگاوە کارییەکانی ئێران، بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کرد و زیادی کرد: هەنگاوەکانی ئێمە بە پێچەوانەی بەرجام نەبووە و کاردانەوەی ئێرانیش بە واتای شکستی دانوستانەکان نییە.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی هۆشداری دا کە نابێ ئیرادەی گەلی ئێران تاقی بکرێتەوە و ڕایگەیاند: لە ئەگەری ڕووخان و هەڵوەشانەوەی بەرجام زۆر شت دەگوڕێن کە هەڵبەت ئێمە هیوادارین شتی وا ڕوو نەدات، چونکە ڕێکخراوی وزەی ئەوتۆمی لەوە پێش خۆی بۆ هەموو سناریۆیەک ئامادە کردووە.

ساڵحی ڕاشیگەیاند: فەرمانێک کە سەرۆک کۆمار لە نامەکەی بۆ ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی داکۆکیان لێ کردبوو، ٣ خاڵی ڕوون و لەوان بەرهەم هێنانی UF۶، کاتگەی بەرهەم هێنانی UF۴ و پرسی ناوەندی نوێی بەرهەم هێنانی سانتریفیوژی لە خۆ دەگرت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: بڕیارە ئێمە بەرهەم هێنانی سانتریفیوژە نوێیەکانمان لە بەیانییەوە لە نەتەنز دەست پێبکەین.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە دوا هەنگاوەکانی داڕشتنەوەی ڕاکتۆری ئەراک ڕاشیگەیاند: داڕشتنی بنەمایی ڕاکتۆری ئەراک بە گشتی کۆتایی پێهاتووە و سەرتیفیکەیشێنی لایەنی بەرامبەر واتە چین و ئەمریکا و گرووپی پێنج کۆ یەک لە بابەتی تەکنیکی و داڕشتنەکانی ئێمە پشت‌ڕاست کراونەتەوە.

ساڵحی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەگەر لە بەرجام بچینە دەرێ دەتوانین لانی زۆر تا دوو ساڵی دیکە ژمارەی سانتریڤیوژ و ئاستی پیتاندنەکانی خۆمان ببەینە سەرێ، وتی: ئێمە بەهایەکی تایبەتی بە تۆکمەکردنی NPT دەدەین و هەر وەک وتم بەرجام وەک هۆکارێکی متمانەسازی لە پرسی NPT ناسێندراوە و لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی بەرجام، NPTیش لاواز دەبێت.

ناوبراو لە کۆتاییشدا بیری هێنایەوە: هەنگاوەکانی ئێستامان بە واتای لادان لە بەڵینەکانمان لە قەوارەی بەرجامدا نییە. پشکنینەکان درێژەی دەبێت و بەڵینەکانی ئێمە لە قەوارەی تێبینییەکانی بەرجامی، پرۆتۆکۆلی پادمان و پرۆتۆکۆلی پەیوەستی هێشتاش دەپارێزرێت و تا کاتێک لە بەرجامدا بین، ئەو بەڵێنانەش وەک خۆیان دەمێننەوە.

News Code 19318

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =