تەقینەوەی گولەی تۆپ لە کرماشان ٦ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەی گولەیەکی تۆپ لە گوندی سنووریی و بوومەلەرزەلێدراوی "شێخ سەلە" لە سەلاس باوەجانی ٦ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەقینەوەی گولە تۆپێکی بە جێ ماوە لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز لە کاتژمێر ٢٣ی شەوی ڕابردوو لە گوندی شێخ سەلە بووە هۆی کوژراو و برینداربوونی ٦ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک و ترس و دڵەراوکێ لە نێوان دانیشتووانی ئەو گوندە.

لەو ڕووداوە کوڕی ئەو ماڵە دەستبەجێ گیانی خۆی لە دەست دا و دایک و سێ خوشک و برای دیکەش بە هۆی زەختیی برینەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی حەزرەتی ڕەسووڵی جوانرۆ کراون.

ئاستی ئەو تەقینەوە بە ڕادەیەک بووە کە زیانێکی زۆر بە خانووی ئەو بنەماڵەیە گەیشتووە و ماڵەکانی دراوسێش زیانیان پێگەیشتووە.

یەکێک لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە سەبارەت بە چۆنیەتی ڕووداوەکە ڕوونی کردەوە کە ماڵەکەیان بە هۆی بوومەکەرزە ڕووخاوە و کاتێک هەوڵی سازدانەوەی ماڵەکەیان داوە تووشی ئەو گولە تۆپە هاتوون و بۆ ئەوەی مەترسی لێ نەکەوێتەوە لە گۆشەیەکی حەوشە دای دەنێن.

وتیشی: باوکی بنەماڵەکە دەمێکەیە کۆچی کردووە و سەرپەرەشتیی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە کە چەند کەسیان کەمئەندامن لە ئەستۆی دایکیان بووە.

News Code 19316

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =