وڵامی هەر مووشەک، ۱۰ مووشەکە/پاشەکشێ نە کردن لە بەرانبەر ستەم

قسەکای ڕێبەری باڵای ئێران لە ڕێوڕەسمی ۲۹مین ساڵوەگەڕی کۆچی ئیمام خومەینی (ڕە) کاردانەوەی زۆری لە مێدیاکانی جیهاندا بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئایەتۆڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە ۲۹مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (ڕە) بنیاتنەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لێدوانی دا.

ئەوان لەم مەراسمە جەختیان کرد: پلانی دوژمن دەناسین و باش دەزانین لە دوای چین نەخشە بۆ خەڵکی ئێران دەکێشن و بۆ خەڵک ئاشکرایان دەکەین. هەڵبەت خەڵکی ئێمە خۆیان زۆر شت دەزانن و ئاگادارن لێی. ئامانجی هەر سێ گوشارەکەش دەست گرتن بە سەر ئێران دایە، وەک بە سەر بڕێک وڵاتی بەدبەختی ناوچەکە زاڵ بوون.

ڕێبەری باڵای ئێران زیادی کرد: دوژمنان ئەم گوشارە دەکەن و ئامانجێک لەم گوشارانە لە دواین تەنیا حکومەت و ئیدارەکانی حکومەت نییە، دەیانەوێت خەڵک گوشاریان بۆ بێت تاکوو حکومەت ناچار بێت مل بدات و تەسلیم بێت.

ئەوان لە درێژەدا وتیان: گوشاری دەرونی ئەنجام دەدەن تاکوو خاڵە بەهێزەکانی کۆماری ئیسلامی کە بووتە هۆی سەربەرزیمان، وەک کێشە بۆ جیهان نیشان بدەن و دەیانەوێت خەڵک لەم دەستکەوتانە دڵسارد بکەنەوە.

هەر بەم بۆنەوە قسەکانی ڕێبەری باڵای ئێران کاردانەوەی زۆری لە مێدیاکان جیهانییەکان بووە کە ئاماژەیان پێدەکەین:

ماڵپەڕی لوبنانی نەشرە کە هەمیشە زۆربەی قسەکانی ڕێبەری باڵای ئێرانی سانسۆڕ دەکرد و سەر بە ڕەوتی سەعد حەریرییە، ئەم جارەیان نووسی: ڕێبەری باڵای ئێران هەڕەشەی کرد لە بەرانبەر هەر مووشەکێک کە ئێران بگیردرێت ۱۰ مووشەک دەوەشێنین.

ئەم ماڵپەڕە لە زاری ئایەتۆڵا خامنەییەوە نووسی: پێشکەوتنی ئێران لە بواری ناڤۆکی مایەی فەخری ئێمەیە. ئەگەرچی ئێران لە ڕابردوودا توانی مووشەکی نەبوو بەڵام لەمڕۆدا هێزی یەکەمی مووشەکی ناوچەکەیە.

ئاژانسی ڕۆیترزیش هەواڵی دا کە ڕێبەری ئێران وڵامی هەڕەشەکانی ئێرانی دایەوە.

ڕۆیترز لە زاری ڕێبەری باڵای ئێران نووسی: ئەم هەوڵەی ڕۆژئاواییەکان هەرگیز نایەتە دی. 

ڕۆیترز زیادی کرد کە لە کاتی هاتنە سەرکاری دۆناڵد ترامپەوە، ناکۆکییەکان سەبارەت ڕێککەوتنی ناڤۆکی زیادی کردووە. ترامپ داوای کردووە کە برنامەی مووشەکی ئێران بە بابەتی ناڤۆکی ئێران زیاد بکرێت، بابەتێک کە ئێران قبوڵی ناکات.

هەروەها ڕۆژنامەی میدل ایست مانیتور بە قسەکانی ئایەتۆڵا خامنەیی بڵاو کردووەتەوە و نووسی: بەرنامەی مووشەکی ئێران هێڵی سووری ئەم وڵاتیە و قابیلی دانووستان نییە.

لە بەشێک لەم ڕاپۆرتە لە زاری ڕێبەری باڵای ئێرانەوە هاتووە: بڕێک وڵاتی ئەورووپایی باسی سنووردار کردنی هێزی بەرگری ئێران دەکەن، بەوان دەڵێین کە ئەم قسانە ڕووبەڕوو بوونەوەیە و هەرگیز نایەتە دی. 

ڕۆژنامەکە نووسی ڕێبەری ئێران ئاماژەی داوە کە دوژمنان دژی بوونی ئێران لە ناوچەکەن. جەختی کرد کە ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی خەڵکی ستەملێکراوی ناوچەکە.

کاناڵی بلۆمبێرگیش ئەم قسانەی بڵاو کردەوە و باسی ڕاوەستانی ئێران لە بەرانبەر داواکارییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی کردووە.

کاناڵی مەیادینیش بە زۆری قسەکانی ڕێبەری باڵای ئێرانی بڵاو کردەوە. 

ئەم کاناڵە نووسی: خەڵکی ئێران قبوڵی ناکات کە لە لایەکەوە گەماڕۆ بدرێت و لە لایەکی دیکەشەوە چالاکی ناڤۆکی خۆی ڕابگرێت.

مەیادین هەروەها نووسی: ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند کە ڕۆژی قودس خەڵکی ئێران بە هێزەوە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا لە دژی خەڵکی فەلەستین ئیدانە دەکەن.

کاناڵی ئەلمەناریش هەروەها قسەکانی ڕێەری ئێرانی بڵاو کردەوە. ئەم کاناڵە ڕایگەیاند کە ئایەتۆڵا خامنەیی لاوانی بانگهێشت کردووە کە نەترسن و لا هەڕەشەی هێزە جیهانییەکان نەکەنەوە.

ئەم کاناڵە لە زاری ڕێبەری باڵای ئێران نووسی: دوژمن لە دوای ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی لە بۆچوونی خۆی سەبارەت بە ناوچەکە، مووشەک و هتد پاشەکشە بکات. لە حاڵێکدا ئەم شتە قابیلی قبوڵ کردن نییە و وەها شێک وەرناگرین.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە کاناڵی ڕاشا تودەی بەشێک لە قسەکانی ڕێبەری باڵای ئێرانی بڵاو کردەوە. ئەم کاناڵە ئاماژەی بە بەشێک لە قسەکانی ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە پرسی ناڤۆکی ئێران کرد.

کاناڵی ڕاشا تودەی هەوەها بەشێک لە قسەکانی ڕێەری باڵای ئێران سەبارت بە پرسی مووشەکی ئێرانی بڵاو کردووەتەوە و نووسی: سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی، ئێران بووەتە هێزی یەکەمی ناوچەکە.

News Code 19313

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =