ئەمڕۆ نەتەوە ستەملێکراوەکان ڕێگای ئیمام درێژە پێدەدەن

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی عێراق لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاند کە ئیمام خومەینی ڕێبەرێکی هەڵکەوتە بوو و ئەمڕۆکە نەتەوە ستەم لێکراوەکان ڕێگای ئیمام درێژە دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی نەتەوەیی شیعەکانی عێراق و سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی ئەو  وڵاتە، لە بەیانییەیەکدا بیست و نۆهەیم ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینیی سەرەخۆشی کرد.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەو پرسە کە کەساێەتی ئیمام خومەینی کاریگەری مێژوویی سەرسووڕهێنەرێکی لە کەڵک وەرگرتن لە ڕۆحیەی گەنجانی موسڵمان لە زۆربەی شوێنەکانی جیهان داناوە، وتی: ئیمام بە ئەو ڕوانگەوە، گەنجانی بە شۆڕش دژی ستەمکاران ڕێنوینی کرد.

سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراق بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئیمام بە ڕاستی رێبەرێکی تایبەت بوو، وتی: ئیمام لە بیری ئۆمەتی ئیسلامی و نەتەوەکانی تر بوو و هەمیشە ئارمانی فەلەستینی لە بەرچاو بوو؛ چونکوو ئەو پرسەی بە شوناسێکی مرۆیی و ئیسلامی دەزانی.

News Code 19310

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =