ئەگەر بەرجام بەردەوام بێت دەبێ غەرامەی ئێران بدرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەگەر بڕیار بێت بەرجام درێژەی هەبت، ئەندامانی دیکەی بەرجام دەبێت دڵنیایی بدەن زیانی ئێران دەدرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لە درێژەی هەوڵەکا بۆ مانەوەی بەرجام، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی نامەیەک بۆ هاوتاکانی خۆی داوای کرد کە تاکوو کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام ئیدانە بکرێت و بە پێی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ بەرجام درێژەی هەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردووە کە بەرجام دەستکەوتێکی نێونەتەوەیی بووە و ئەمریکا بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجومەنی ئاسایشی پێشێل کردووە و بەرجام بەجۆرێکە کە هەموو لایەنەکان دەبێت بە پێی ئەرکی خۆیان پێبەند بن بە بەڵێنەکانیان.

ئەو جەختی کردووە: سوودی ئەم ڕێککەوتنەش ناکرت بۆ خەڵکی ئێران مەرجدار بکرێت. کشانەوەی ئەمریکا بەم شێوەیە لە بەرجام پێشێل کردنی هەموو یاسا نێونەتەوەییەکانە. بەرجام بە پێی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ واژۆ کراوە بەم هۆیەوە بڕیارنامەیەکی تاک لایەنەیە کە وڵاتێک پێی خۆش بوو لێی بکشێتەوە.

زەریف ئاماژەی داوە: ئێران سەرەڕای پێبەندنەبوونی ئەمریکا لە هەمان سەرەتاوە بەرجامی جێبەجێ کردووە. کەواتە ئەگەر بڕیار بێت بەرجام درێژەی هەبت، ئەندامانی دیکەی بەرجام دەبت دڵنیایی بدەن زیانی ئێران دەدرێتەوە. ئێران بڕیاری داوە تاکوو ئەرێنی لە بەرجام بڕوانێت و بە لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی خەڵکی ئێران لە دوای ڕێگاکانی مانەوە لە بەرجامدا بگەڕێت. بەڵام ئەگەر بەرژەوەندی ئێران لەبەرچاو نەگیردرێت، ئێران بە پێی بڕیار نامەی ۲۲۳۱ بە مافی خۆی دەزانێت کە وڵامی پێشێلکارییەکانی ئەمریکا بدانەوە.

زەریف ئاماژەی بە قسەکانی پەمپەئۆ وەزیری دارەوەی ئێرانی کرد کە ئاماژەی داوە تاران دەبێت تەسلیمی داواکانی واشنتۆن بێت و جەختی کرد: ئەم قسانە نەک پێشێل کردنی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجومەنی ئاسایش کە پێشێل کردنی بڕیارنامەی جەزایەر لە ۱۹٨۱ی زاینییە کە ئەمریکا بە پێی ئەم ڕێککەوتنە بەڵێنی دا دەست لە کاروباری ناوخۆی ئێران نەدات.

ئەو هەروەها ڕایگەیاند: هەموو ئەندامانی بەرجام دەبێت ڕووبەڕووی زێدەڕۆییەکانی ئەمریکا ببنەوە نابێت مۆڵەت بە ئەمریکا بدرێت پێچەوانەی یاسا نێونەتەوەییەکان هەڕەشە لە وڵاتانی دیکە بکات. مادەی ۲٥ی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕوونی داوا لە هەموو وڵاتان دەکات کە پێبەند بن بەرجام و دووری بکەن لە هەنگاوێک کە ئەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە پێشێل دەکات.

News Code 19308

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =