ئامانۆ لە پشکنینی سایتەکانی ناڤۆکی ئێران لە لایەن ئاژانسەوە هەواڵی دا

ئەمینداری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە دەستگەیشتن و پشکنینی سایتە ناڤۆکییەکانی ئێران لە لایەن پشکێنەرانی ئاژانسەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئاژانس، یۆکیۆ ئامانۆ ئەمینداری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە بەیاننامەیەک بۆ ئەنجومەنی حاکمان سەبارەت بە سیستەمی تاقیکردنەوەی ڕاستی و چاوەدێری لە پلانی ناڤۆکی ئێران وتی: ئەمریکا مانگی ڕابردوو دەرچوون لە بەرجام ڕاگەیاند. ئاژانس هێشتاش لە سەر داوای ئەنجومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەڵگەی ئەنجومەنی حاکمان، درێژە بە تاقیکردنەوەی ڕاستی و چاوەدێری بە سەر بەڵینە ناڤۆکییەکانی ئێران بە پێی بەرجام دەدات.

وتیشی: هەر وەک لە نوێترین ڕاپۆرتی من بە ئەنجومەنی عاکماندا هاتووە، ئاژانس بە پێی پۆرتۆکۆلی پەیوەست بە تەواوەتی دەستی بە تەواو ئەو سایت و شوێنانە کە پێویستی بە پشکنین هەیە، دەگات. هاوکاریی لە کاتی خۆیدا و چالاکانەی ئێران بۆ ئاراستەکردنی دەرفەتگەلی پرۆتۆکۆلی پەیوەست، ئاسانکاری و متمانەکان تۆکمەتر دەکات.

ئامانۆ ڕوونیشی کردەوە: لە ٢٥ی مانگی مەی، کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام منی بۆ ئامادەبوون لە بەشێک لە دانیشتنی ڤیەن، بانگهێشت کرد. من لەوێ بە ئامادەبووان، ڕاپۆرتگەلێکم سەبارەت بە تاقیکردنەوەی ڕاستی و چاوەدێریی ئاژانس لە ئێراندا، ئاراستە کرد.

ئەمینداری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕاشیگەیاند: ئاژانس هێشتاش بەردەوامە لە تاقیکردنەوەی ڕاستی و چاوەدێری بە سەر چەواشەکاری لە مادەگەلی ناڤۆکیی ڕاگەیێندراو لە لایەن ئێرانەوە بە پێی ڕێککەوتنە پادمانییەکان. هەڵسەنگاندنە هاوپەیوەندەکان بە نەبوونی مادەگەلی ناڤۆکی و چالاکییە ڕانەگەیێندراوەکان لە ئێراندا هێشتاش درێژەی هەیە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتی پێشووی خۆیدا پابەندبوونی ئێرانی بە بەرجام پشت‌ڕاست کردبووەوە.

News Code 19305

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =