موقتەدا سەدر ئۆڵتیماتیۆمی بە دەوڵەتی عێراق دا

سەرۆکی ڕەوتی سەدەر چەند ڕۆژ مۆڵەتی بە دەوڵەتی حەیدەر عەبادی دا تاکوو کێشەی ئاو و کارەبای عێراق چارەسەر بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا تودەی، موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدەر چەند ڕۆژ مۆڵەتی بە دەوڵەتی حەیدەر عەبادی دا تاکوو کێشەی ئاو و کارەبای عێراق چارەسەر بکات.

ئەو لەمبارەوە وتی: ئەگەر سەرکەوتنی ئێمە لە هەڵبژاردن سەرەتای تۆڵە سەندنەوە بێت لە عێراقییەکان شتی وا قبوڵ ناکەم. بێ گومان بڕینی ئاو و کارەبا خەڵک لە ورە ناخات و خەڵک ناکەونە چۆک لێدان. کەواتە گەر کێشەی ئاو و کارەبا خێرا چارەسەر نەکرێت، هەنگاوی پێویست هەڵدەگرم.

بڕیار وایە کە پارلمانی عێراقیش سەبارەت بە کەم بوونەوەی ئاو و کارەبا کۆبوونەوەی بە پەلە ئەنجام بدات.

شایانی باسە دروست کردنی بەنداو لە سەردجلە لە تورکیا بووەتە هۆی قەیرانی کارەبا لە عێراق بە تایبەت لە مانگی ڕەمەزان.

News Code 19303

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =