حوکمی دەستگیریی رێبوار تاڵەبانی دەرکرا

دادگەیەک لە کەرکووک بۆ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لەو پارێزگایە، حوکمی دەستگیریی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگایی کەرکووک دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەک لە دادگەکانی کەرکووک لە وتووێژ لە گەڵ "السومریه نیوز" ڕایگەیاند کە دادگەی لێکۆڵینەوەی ئەو پارێزگایە بە پشت‌بەستن بە یاسای سزای وڵات، حوکمی دەستگیرکردنی بۆ رێبوار تالەبانی سەرۆکی کوردی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەرکردووە.

بە وتەی ناوبراو، حوکمی دەستگیریی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگایی کەرکووک بە هۆی بڕیارە هاوپەیوەندەکان بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێم لە عێراق لەو پاریزگایە دەرکراوە.

شایانی باسە کە ڕێبوار تاڵەبانی لە کاردانەوە بەو حوکمە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئاماژە بە بەپەلە بوونی ئەو حوکمە لە لایەن دادگەی لێکۆڵینەوەی کەرکووک، ڕوونی کردەوە: فەرمانی دەستگیرکردنەکەم لە سەر سکاڵایەکی هەندێ لە ئەندامانی بەرەی تورکمانی بووە، کە گوایە من مووچەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک وەردەگرم. لەکاتێکدا من بە وەکالەت سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگام".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: سکاڵاکە زۆر ئیدارییە و بێ کێشەیە بۆ من، چونکە بەپێی بڕیارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە ژمارەی (٣٧١)ە و لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوبۆتەوە، من ئەو مووچەیە وەردەگرم.

ئەوە لە کاتێکدایە کە رێبوار لە دوای ئاژاوەکەی کەرکووک و چوونی هێزەکانی عێراقی بۆ ئەو پارێزگایە لە کۆتایی ساڵی ڕابردووی زایینی، لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە و خۆدەبوێرێت لە گەڕانەوە بۆ پارێزگای هەولێر و هۆکارەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ ناجێگیربوونی بارودۆخی ئەمنی لەو پارێزگایە و وێران کرانی ماڵەکەی و سووتێندرانی ئۆتۆمبیلەکە لە کەرکووک.

News Code 19295

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =