تورکیا جارێکی تر هێرشی کردە سەر هەرێمی کوردستان

تورکیا ڕایگەیاند لە درێژەی ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی دژی گرووپی تیرۆریستی پەکەکە لە باکووری عێراق لانیکەم سێ ئەندامی ئەو گرووپەی کوشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی تی ئاڕ تی تورکیا، هێزە چەکدارەکانی تورکیا جارێکی تر هێرشیان کردە سەر باکووری عێراق.

بە پێی ئەم هەواڵە، تورکیا ڕایگەیاندووە کە هیزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە هەروا خەریکی درێژەدان بە ئۆپراسیۆنی خۆیان بۆ کردنە ئامانجی تیرۆریستەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیان.

تورکیا ڕایگەیاندووە لە ئەو هێرشەدا سێ ئەندامی پەکەکە لە ناوچەی هەکورک لە باکووری عێراق کوژراون و ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئەو ناوچە درێژەی هەیە.

تورکیا لە حاڵێکدا دەستی داوەتە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکووری عێراق کە دەوڵەتی عێراق چەندین جار ڕایگەیاندووە بوونی سەربازی تورکیا لە ناو خاکی عێراق نایاساییە و داوای لە ئەو وڵاتە کردووە هێزی سەربازی خۆی لە باکووری عێراق بباتە دەرەوە.

News Code 19293

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =