ئێران، ڕووسیا و تورکیا تەوەری گفتوگۆی داهاتووی ناتۆ

رێبەرانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بڕیارە لە دانیشتنی داهاتوودا سەبارەت بە چۆنیەتی دۆخی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران، ململانێی ڕووسیا لە گەڵ ناتۆ و هەروەها سەبارەت بە پرسی تورکیا گفتوگۆ بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی تەلە پۆلیس، رێبەران و سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بڕیارە لە دانیشتنی داهاتوودا کە لە برۆکسێل بەڕێوە دەچێت سەبارەت بە چۆنیەتی دۆخی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و دەرچوونی یەک لایەنەی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە گفتوگۆ بکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە وڵاتانی ئەورووپی سەرەڕای پێشێل کرانی ئەو ڕێککەوتنە لە لایەن ئەمریکاوە، خوازیاری پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێرانن.

هەروەها تاوتوێ کردنی ململانێ و ناکۆکیی نێوان ڕووسیا و ناتۆ یەکێکی دیکە لە تەورەکانی دانیشتنی ١١ و ١٢ی جووڵای ئەندامانی ناتۆیە.

بەرپرسانی ناتۆ ئاماژەیان بەوەش داوە کە لەو دانیشتنەدا ڕێککەوتنی یەکێتی ئەورووپا – تورکیا سەبارەت بە کۆنتڕۆڵی دیاردەی کۆچبەری دەخرێتە بەرباس.

News Code 19285

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =