ناتۆ پشتیوانی ئیسراییل ناکات بۆ دژایەتی ئێران

سه‌رۆکی رێکخراوی ناتۆ له‌ میانوی گفتوگۆیه‌ک ئاماژه‌ی به‌ پاگه‌نده‌ی ئێران بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر ڕژیمی زایۆنی کرد و وتی: ناتۆ له‌ وه‌ها دۆخێکدا پشتیوانی له‌ ئیسڕائیل ناکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی تەقریب، یه‌نس ستۆلتێنبرگ، سه‌رۆکی ڕێکخراوی ناتۆ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گۆڤاری شپیگل سه‌باره‌ت به‌ پاگه‌نده‌ی ئێران بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر ڕژیمی زایۆنی کرد و وتی: ئه‌گه‌ر وه‌ها دۆخێک بێته‌ ئاراوه‌، ناتۆ پشتیوانی له‌ ئیسڕائیل ناکات.

سه‌رۆکی ناتۆ ئاماژه‌ی دا که‌ ئیسڕائیل هاوکاری ناتۆ ده‌کات به‌ڵام ئه‌ندامی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ نییه‌ و زیادی کرد: ناتۆ به‌رپرس نییه‌ له‌ ئه‌منیه‌تی ئیسڕائیل.

ستۆلتێنبرگ سه‌باره‌ت به‌ پلانی ناتۆ بۆ دروست کردنی هێزێکی هێرشبه‌ری نوێی ۳۰ هه‌زار که‌سی وتی: ناتۆ له‌ هه‌ر حاڵدا ده‌بێت توانه‌ سه‌ربازییه‌کانی خۆی به‌رز بکاته‌وه‌ و له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ پێشکه‌وتووترین ئامێری سه‌ربازی جیهان و ڕۆژ به‌هره‌ ببات.

News Code 19279

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =