سوپای تورکیا ۳۰ کیلۆمەتر هاتووەتە ناو هەرێمی کوردستان/نزیکی قەندیلین

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: ئێستا نزیکەی۳۰ کیلۆمەتر لە باکووری عێراق چووینەتە پێشەوە و کەممان ماوە بۆ قەندیل.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێن ئار تی،سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕاشیگەیاند: "بەھۆی پێداگری ئەم گەلەوە، ھەرگیز ھەنگاومان بۆ دواوە نەناوە لە بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ، پەکەکە و داعش".

ئەم وتانەى وەزیرى ناوخۆى تورکیا دواى ئەوە دێت دوێنێ ژمارەیەک هێزى سەربازى سوپاى تورکیا هاتنە گوندێکى سەر بەناوچەى برادۆشت و ئێوارەخوانێکیان لەگەڵ دانیشتوانى گوندەکە سازکرد.

شیاوی ئاماژەیە ماوەیەکە بەشێوەیەکى بەرچاو سوپاى تورکیا پێشڕەوییەکانى بۆ خاکى هەرێمى کوردستان دەستپێکردووە و چەندین بارەگاى سەربازى لە نێو هەرێمەکە داناوە.

News Code 19268

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =