هێرشی هاوپەیمانی ئەمریکی ٨ قوربانی سڤیلی لێکەوتەوە

بە هۆی هێرشی جەنایەتکارانەی هاوپەیمانی ئەمریکی بۆ سەر هاوێری باشووری شاری حەسەکەی سووریا ٨ کەسی سڤیل کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمی سووریا (سانا)، هێرشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ سەر سووریا هەمدیسان کارەساتێکی دیکەی خولقاند.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، لە هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکی بۆ سەر گەڕەکی شەدادی لە هاوێری باشووری حەسەکە ٨ کەسی سڤیل کەژران و ژمارێکی دیکەش بریندار بوونە.

ئەو ڕووداوە لە کاتێکدایە کە رۆژی ڕابردووش هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکی بۆ سەر دیرەزوری سووریا ٨ قوربانی دیکەی لێ کەوتبووەوە.

ماوەیەک لەوە پێش ئەمریکییەکان دانیان بە کوژرانی زیاتر لە ٩٠٠ کەسی سڤیل بە هۆی هێرشەکانی ئەو هاوپەیمانییە لە سووریا و عێراقدا هێنابوو.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ژماری قوربانیان هێرشی هاوپەیمانی ئەمریکی لەو دوو ولاتە زۆر لەو نرخە زیاترە کە خۆیان دانیان پێدا هێناوە.

News Code 19260

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =