توانای مووشەکی ئێران بە پێی هەڕەشەکان ڕێکخراوە/ ئاسایشی سووریا ئاسایشی ئێرانە

بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی وتی: توانای مووشەکی ئێران بە پێی ئەزموونی بەرەڤانی پیرۆز و بە پێی هەڕەشەکان بۆ سەر ئێران ڕێکخراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی و بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە گفتوگۆیەکدا سەبارەت بە هۆکارەکانی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام، سیاسەتی ناوچەیی ئێران و هۆکارەکانی بوونی ڕاوێژکارانی سەربازی ئێران لە عێراق و سووریا، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بە تایبەت پرسی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس وتی: لە بنەڕەتدا ئەمڕۆکە پرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نێودەوڵەتی لە پرسی ناوخۆیی و ئاسایشی نەتەوەیی جودا نابێتەوە و کاریگەری دەکەنە سەر یەکدی. ئەوە وڵاتەکانن کە بە سیاسەت و ستراتیژی دەتوانن لە گۆڕانکاری ناوچەی دەوروبەری خۆیان بۆ بەرز کردنەوەی هێز و ئاسایشی خۆیان کەڵک وەربگرن یا بە شێوەیەک هەڵسوکەوت بکەن کە ئاسایشی خۆیان و کەسانی تر بخەنە مەترسییەوە.

ناوبراو زیادی کرد: بە دڵنیاییەوە سیاسەتە ناوچەییەکانی ئێران لە درێژەی سیاسەتی ناوخۆیی و لە سەر بنەمای بەرز کردنەوەی ئاسایشی نەتەوەیی و دابین کردنی بەرژەوەندی و بیرە بنەڕەتییەکانی خۆیەتی. لێکدانەوەی سیاسەتە ناوچەییەکانی ئێرانیش بە ڕوونی نیشاندەری هەڵوێستی پاوەجێی ئەو سیاسەتانە لە ڕێبازی دابین کردنی ئامانجەکانی ڕاگەیێندراوە.

شەمخانی بە ئاماژە بە بیانوو هێنانەوەکانی ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئاشکرای کرد: بە گشتی سێ هۆکارێک کە وەکوو بیانوو لە لایەن ئەمریکاوە بۆ چوونە دەرەوە لە بەرجام هێنرایە ئاراوە، هەر هەموویان لە خاڵەکانی هێزی کۆماری ئیسلامین و هەوڵی وڵاتانی ڕکابەر و یا دوژمنی ئێران بۆ سنووردار کردنەوەی ئەو سێ بابەتەش نیشاندەری سەرکەوتنی ئێران لە بەرهەم هێنانی هێز بە کەڵک وەرگرتن لە ئەو هۆکارانە ناوبراوە. بە دڵنیاییەوە بە بێ بەرهەم هێنانی هێز لە هەموو بوارێکەوە ناتوانرێت ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندی پاوەجێ دەست بخرێت، کەواتە دەتوانرێت بگەینە ئەو ئاکامە ڕوانگەی نەرێنی وڵاتانی دوژمن نە بە بۆنەی چالاکی ناڤۆکی، مووشەکی و ناوچەیی ئێران بەڵکوو بە بۆنەی دژایەتی ئەوان لە گەڵ بەهێز بوونەوەی ئێرانە.

بنەڕەتی سیاسەتی ناوچەیی ئێران لە سەر شەر دژی تیرۆریزم دانراوە

ناوبراو درێژەی دا: بنەڕەتی سیاسەتی ناوچەیی ئێرانیش لە سەر نەمانی ئەو وڵاتانە لە ناوچەکەیە کە بوونەتە هۆی ناوسەقامگیر کردنی ناوچە و بەرگری لە خەڵکی ستەم لێکراو و شەڕ دژی تیرۆریزم دانراوە.

شەمخانی بە ئاماژە بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە وڵاتی لەبنان و عێراق وتی: ئەگەر سەرەنج بدەینە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم دواییانە لە لوبنان و عێراق، دەبینین کە ئاکامەکە، پەیامی ستراتیژی قووڵ و تەاو ڕوونی هەبوو. بە بڕوای من، پاڵپشتی تەواوی خەڵکی ئەو وڵاتانە لە ڕەوتی بەرخۆدان و ڕێز گرتن لە کەسانێک کە ئاسایشیان بۆیان دابین کردووە، ئەبێ ئەو وڵاتانە کە لە ڕێگای جیاوازەوە لەوانە تیرۆریزم بە دوای داسەپاندنی ئیرادەی خۆیان بە سەر خاڵکی ئەو وڵاتانە بوون تێگەیاند کە ڕێگاکەیان هەڵە بووە.

ئێران هیچ هەڵوێستێکی سەبارەت بە بژاردەکانی سەرۆک وەزیری و سەرۆک کۆماری عێراق نییە

شەمخانی لە وەڵامی پرسیارێکی تر سەبارەت بە بژاردەکان و هاوپەیمانییەکانی بەرچاو بۆ ئێران لە دۆخی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ لە عێراق وتی: کۆماری ئیسلامی هیچ جۆرە ڕوانگە و هەڵوێستێکی بەرانبەر بژاردەکانی سەرۆک وەزیری و سەرۆک کۆماری لە عێراق نییە و لە سەر ئەو بڕوایەیە پێگەیشتنی سیاسی گرووپە مەرجەعەکان لە عێراق باشترین پشتیوانیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی داهاتووی ئەو وڵاتە.

ئاسایشی سووریا بەرانبەر ئاسایشی خۆمان دەزانین

ناوبراو سەبارەت بە بابەتەکان سەبارەت بە بوونی ئێران لە سووریا وتی: ئێمە لە سەر داوای دەوڵەتی یاسایی سووریا و بۆ یارمەتی ڕاوێژکاری بە ئەو وڵاتە بۆ شەڕ دژی تیرۆریزم بە شێوەی سنووردار لە سووریایان. کۆماری ئیسلامی ئاسایشی سووریا بەرانبەر ئاسایشی خۆی دەزانێت و هەر بۆیە پاراستنی سەقامگیری لە سووریا بۆ کۆماری ئیسلامیش دەسکەوتێکی باش دێتە ئەژمار.

سیاسەتی سازش لە پرسی سووریا ناگاتە شوێنیک

ناوبراو درێژەی دا: لە ساڵانی رابردودا هەوڵی ئێران ئەوە بوو کە ئەوە بگەیێنێتە ڕێبەرانی فەلەستینی کە لە ڕێگای دانوستان لە گەڵ ئەمریکا و کشانەوە لە بەرانبەر خواستنی ڕژێمی زایۆنی ناتوانێت ببێتە هۆی کەم کردنەوەی تینوویەتی شێتانەی ئەو ڕژێمە بۆ گەشە خوازی و تەجاوز و دەستێوەردان. برێک لە دۆستانی ئێمەش بە دواخەوە تووشی هەڵە هاتوون لە لێکدانەوەدا و وا بیریان کردەوە دەتوانن رێگای تر بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان بگرنە بەر. کاری نایاسایی ئەمریکا لە گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە بۆ قودس کارێکی هاندەرانە و بە ئامانجی پێشەکی چنین بۆ پێوشوێنگیری ئامانجی نەرێنی گەورەتر کە لێی وەکوو ڕێککەوتنی سەدە ناو دەبەن ئەنجام دراوە. ئێمە وێڕای ئەەوەی کە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییانە بە وردی و هەستیارییەوە دەخەینە ژێر چاوەدێری ، لە سەر ئەو باوەڕەین بڕیاری بێ بیرانەی ئەمریکا بووە هۆی یەکگرتوویی زیاتری جیهانی ئیسلام و یەکێتی تەواوی لایەنە فەلەستینییەکان. کۆمەڵی ڕەوت بەرخۆدان ئەمڕۆکە گەیشتووەتە ئەو ئاکامە هاوبەشە کە سیاسەتی سازش ناگاتە شوێنێک. خەڵکی قارەمان و دلێری فەلەستینیش چاوەڕوانی دانوستان و بڕیاری کەدانی تر نابن و خۆیان غیرەتی ئیسلامی لە بەرگری لە قودس و ئارمانی ئازادی فەلەستین نیشانی جیهان دەدەن.

News Code 19254

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =