تەقینەوەی تیرۆریستی لە دیمەشق ۱۷ کوژراو و برینداری لێکەوەتەوە

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراو لە نێزیکی بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی بەرزەی سەر بە دیمەشق بووە هۆی کوژرانی حەوت کەس و بریندار بوونی ۱۱ کەسی دیکە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە النشرە، ئۆتۆمبێلیکی بۆمبڕێژکراو ئەمڕۆ سێ شەمە ۲۰ی ڕێبەندان لە بەردەم بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی بەرزەی دیمەشقی پایتەختی سووریا تەقیوەتەوە.

 لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، دوای ئەم تەقینەوە ۷ کەس کوژراون و ۱۱ کەسی دیکيس بریندار کراون.

 شایەتحاڵان ڕایانگەیاندووە کە سەرجەم قوربانیانی ئەم رووداوە کەسانی مەدەنین.

 هەرلەمبارەوە، وەزارەتی ناوخۆی سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئەم تەقینەوە، سەربازانی جێگیر لە بنکەی سەربازی دیمەشقی کردبووە ئامانج.

News Code 1924

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =