ئەمریکا و تورکیا له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی یەپەگە له‌ مه‌نبه‌ج ڕێککه‌وتن

سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا بۆ چۆڵ کرانی مەنبەج لە لایەن یەپەگە-وە هەواڵی دا و وتی: بەمزووانە وەزیری دەرەوەی دوو وڵات لەوبارەیە دیدار و گفتوگۆ دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی NTV، بیناڵی یێڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا لەبارەی مەنبەج ڕایگەیاند: پرسی مەنبەج ئێستا پاش پێداگریی تورکیا گەیشتۆتە قۆناغێکی دیار. ئەو کەسانەی پێش ئێستا ئامادە نەبوون لەمبارەوە قسە بکەن ئێستا دەڵێن با دانوستان بکەین.

یێڵدریم وتیشی:  ئێستا بەرنامەی ئێمە لەباەری ڕۆژئاوای فورات تەواوە، ڕۆژهەڵاتی فورات چۆن دەبێت؟ ڕۆژهەڵاتی فورات-یش وەکوو ڕۆژئاوای فورات. هیچ ڕێگایەک جگە لەو ڕێگایە نییە. ئێمە هیچکات رێگە نادەین گرووپگەلی تیرۆریستی لە نزیکیماندا بن. کاتێک کە پرسی وەتەن هاتە ئاراوە، پرسەکانی دیکە لاوەکین؛ ئەوە دروشمی ئێمەیە.

ڕاشیگەیاند: سەبارەت بە پاشەکشێی یەکینەکانی کوردی پاراستنی گەل (YPG) لە مەنبەج هەر دوو وڵاتی تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتوون و لە بەرواری ٤ی ژوئەنی ٢٠١٨ لە دیداری مەولوود چاوش ئۆغڵۆ و مایک پەمپێئۆ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا ئەو پرسە یەکلا دەکرێتەوە.

شایانی باسە، لە رۆژانی ڕابردوودا شایانی باسە، هیزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بوونی هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە دەرکردنی هێزەکانی یەپەگە لە شاری مەنبەج و ئیدارەی هاوبەشی ئەو شارە لە لایەن هێزەکانی ئەمریکی و تورکیای ڕەت کردووە و ڕایگەیاندبوو کە دانوستانەکان لەبارەی سووریا و پرسە جێ نیگەرانییەکانی دیکەی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن درێژەی هەیە.

News Code 19235

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =