هاوکاریی ئەمریکا لە گەڵ یەپەگە هەڵەیەکی گەورەیە

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە تیرۆریست وەسف کردنی یەکینەکانی کوردی پاراستنی گەل (YPG)، بۆ هاوکاری کردنی ئەو هێزانە لە ناوخاکی سووریا، ڕەخنەی لە ئەمریکا گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، هاوکاریی ئەمریکا لە گەڵ تیرۆریستان بە پێچەوانەی پاگەندەکانی ئەو وڵاتە لە شەڕی دژی تیرۆریزم رۆژهەڵاتی ناڤینە.

ناوبراو هەروەها درێژەی هاوکاریی ئەمریکا لە گەڵ یەکینەکانی کوردی پاراستنی گەل لە سووریای بە هەڵەیەکی گەورەی واشنتۆن زانی.

شایانی باسە، کە تورکیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە گەڵ ئەمریکا بۆ دەرکردنی هێزەکانی یەپەگە لە شاری مەنبەج و ئیدارەی هاوبەشی ئەو شارە لە لایەن هێزەکانی ئەمریکی و تورکیا ڕێککەوتووە، بەڵام هیزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بوونی ئاوەها ڕێککەوتنێکی ڕەت کردەوە.

News Code 19229

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =