زریان لە تاران ۷۷ کوژراو و برینداری بەدواوە بوو

بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی هێزی فریاکەوتنی تاران وتی: زریان لە تاران بووە هۆی مەرگی یەک کەس و بریندار بوونی ٧٦ کەسی دیکە.

موحەمەد کەرەم دەرئابادی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە ڕوودانی زریانی دوێنێ لە تاران وتی: زریان دوانیوەڕۆی چوارشەممە لە زۆربەی ناوچەیکانی تاران توند بوو و بووە هۆی بریندار بوونی کۆمەڵێک لە خەڵک.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ڕوودانی ئەو زریانە لە پارێزگای تاران ٧٦ کەسی بریندار کرد، زیای کرد: ٢٥ کەسیان پاش دەرمانی سەرەتایی گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و پاشماوەکەشیان هەر لە شوێنی ڕووداوەکە دەرمانیان بۆ کرا.

دەرئابادی وتیشی: بەداخەوە یەکێک لە هاووڵاتیانی تارانی لە گەڕەکی نازی ئاباد بە هۆی داڕمانی ماڵەوە گیانی لەدەست دا.

News Code 19211

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =