بەشار ئەسەد باسی دۆناڵد ترامپ دەکات

سه‌رۆک کۆماری سووریا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ سووکایه‌تی ترامپ به‌ خۆی وتی: ئه‌م قسانه‌ به‌ جوانی که‌سایه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ئاشكرا ده‌کات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی وڵامی هاوتا ئه‌مریکاییه‌که‌ی خۆی دایه‌وه‌. پێشتر ترامپ له‌ میانه‌ی تویتێک سووکایه‌تی زۆری به‌ به‌شار ئه‌سه‌د کردبوو.

ئه‌سه‌د وتی: من له‌ وه‌ها وشه‌گه‌لێک سوود نابه‌م، من ناتوانم وا بم، ئه‌مه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ترامپ و که‌سایه‌تی ئه‌و ئاشکرا ده‌کات. 

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ترامپ له‌ یه‌کێک له‌ تویته‌کانی خۆی به‌ ئه‌سه‌دی وتبوو: ئه‌و که‌سێکی ئاژه‌ڵ و دڕنده‌یه‌.

ئه‌سه‌د له‌م گفتوگۆیه‌ جه‌ختی کرد: من لام وایه‌ شتێکی هه‌میشه‌یی هه‌یه‌، ئه‌و شته‌ی ئێوه‌ ده‌یڵێن که‌سایه‌تی ئێوه‌ نیشان ده‌دات. که‌واته‌ ئه‌و ویستی ئه‌و شته‌ی وا هه‌یه‌ نیشانی بدات و ئه‌مه‌ش ئاساییه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ته‌نیا شتێک بم گرنگه‌ پشتیوانی خه‌ڵکی سووریا که‌ له‌ منی ده‌که‌ن، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که‌ ئه‌خلاقیان هه‌یه‌ و عه‌قڵانین، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه‌ که‌ ئێمه‌ ده‌بێت گرنگی پێ بده‌ین چ ئه‌رێنی چ نه‌رێنی. که‌سێک وه‌ک ترامپ هیچ کاریگه‌رییه‌کی به‌ سه‌ر منه‌وه‌ نییه‌.

شایانی باسه‌ سه‌رۆک کۆماری سووریا له‌م گفتوگۆیه‌ که‌ بڕیار وایه‌ ئه‌مڕۆ بڵاو بێته‌وه‌ باسی کشانه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌کدارییه‌کان له‌ ئه‌ده‌له‌ب و ناکۆکیه‌کان له‌گه‌ڵ ئێسڕائیل و ئاماده‌ بوونی ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا کردووه‌.

News Code 19210

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =