ئەمریکا و تورکیا بە شێوەی هاوبەش مەنبەج ئیدارە دەکەن

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە تا کاتی پێکهێنانی بەڕێوەبەرایەتی خۆجەیی، ئیدارەی شاری مەنبەجی سووریا لە ئەستۆی هێزە سەربازییەکانی تورکیا و ئەمریکا دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا بە شێوەی هاوبەش ئیدارەی شاری مەنبەجی سووریا دەگرنە ئەستۆ.

بە پێی ئەم پاگەندە ئەو ئیدارە هاوبەشە تا کاتی پێکهێنانی ئیدارەی خۆجەیی درێژەی دەبێت.

پێشتر ڕاگەیێندرابوو کە بە پێی ئەو زانیاریانە کە بڵاو بوونەتەوە ئەگەری هەیە هێزەکانی سەر بە یەکینەکانی پاراستنی گەل(کوردەکان) کە تورکیا بە گرووپێکی تیرۆریستییان دەزانێت لە مەنبەج دەچنە دەرەوە و دەچنە ڕۆژهەڵاتی ڕۆخانەی فڕات و کۆنترۆڵی شاری منبەج دەسپێردرێتە عەرەبەکان و تورکیا و ئەمریکا بە شێوەی هاوبەش ئاسایشی ئەو شارە دابین دەکەن.

News Code 19197

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =