کێشەکانی ناوچە لە رێگەی گفتوگۆی سازێنەرەوە چارەسەر دەبن

سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق لە دیداری باڵوێزی فەڕەنسا لە بەغدا جەختی کرد کە کێشەکانی ناوچە لە رێگەی گفتوگۆی سازێنەرەوە چارەسەر دەبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی حیکمەتی نیشتمانی، برۆنۆ ئۆپیەر باڵوێزی فەڕەنسا لە بەغدا، بە ئامادەبوون لە نووسینگەی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی، لە گەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ئەو ڕەوتە و هاوپەیمانی نیشتمانیی شیعەکانی عێراقی دیدار و گفتوگۆی کرد.

لەو دیدارە پەیوەندییەکانی دوو لایەنەی عێراق و فەڕەنسا و رێگەکانی تۆکمەکردنی ئەو پەیوەندیانە تاوتوێ کران و لایەنەکان سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی عێراق ڕایان گۆڕیەوە.

سەید عەمار حەکیم بە داکۆکی لە ڕۆڵی ئەورووپا و هەروەها فەڕەنسا لە دابەزاندنی ئاڵۆزی و پێکدادانەکان، جەختی لە هێوربوونەوەی هەمە لایەنە و چارەسەریی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین لە رێگەی گفتوگۆی سازێنەرەوە کردەوە.

ناوبراو هەروەها جەختی لە گرینگیی پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینە کردەوە و ڕاشیگەیاند: ئاوەها دەوڵەتێک دەبێ بتوانێ بە دوور لە قەیراننانەوە، خزمەتی گەلی عێراق بکات. ئەو دەوڵەتە بە پێی بەرژەوەندیی هاوبەش پەیوەندیی نیازپاکانەی لە گەڵ وڵاتانی ناوچە و جیهان دەبێت.

News Code 19175

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =