كارئاسانی بۆ هاتووچۆی گەشتیاران لە خاڵە سنورییەكان ده‌کرێت

قائیم مه‌قامی سلێمانی و بەرپرسانی كونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەكانی نێوان پارێزگای سلێمانی و ئێرانیان تاوتوێ كرد و داوایان كرد كارئاسانی بۆ هاتووچۆی گەشتیاران لە خاڵە سنورییەكان بكرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ خه‌ندان، بە پێی راگەیەندراوێكی قائیم مه‌قامی سلێمانی دوێنێ ئاوات محەمەد، قائیم قامی سلێمانی لەگەڵ به‌ڕێز سووری راوێژكاری ئابووری و ئەنوەر حەسیب زادە، راوێژكاری بازه‌رگانی و پیشەسازی لە كونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی كۆبووەوە.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ ئاماژە بەوە كراوە که‌ لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیان لە سەر گرنگی برەودان بە پەیوەندییه‌کان كردەوە و رایانگەیاند پێش خستنی جموجوڵە ئابووری و بازرگانیەكانی نێوان پارێزگای سلێمانی و كۆماری ئیسلامی لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران دایە و پێویستە گرنگی زیاتر بە پەیوەندییەكانی هەردوولا بدرێت.

هه‌روه‌ها روونیشی كراوەتەوە، قائیم مه‌قامی سلێمانی و بەرپرسانی كونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی باسیان لەو كێشە و گرفتانەش كرد كە لە دەروازە سنورییەكاندا هەیە و جەختیان لەسەر چارەسەر كردنی كۆی گرفت و بەربەستەكان كردەوە لە پێناو پێش خستنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەكان هه‌ر دوولا.

News Code 19170

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =