تورکیا ئاڵمانی به‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردن تۆمه‌تبار کرد

جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌ ئاڵمانیا داوای کرد تاکوو ڕێگه‌ نه‌دات کوردی دانیشتووی ئه‌م وڵاته‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، ده‌وڵه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری ئاڵمانیا که‌ ڕێگه‌ی به‌ کۆبوونه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی کوردی تورکیا داوه‌، تووڕه‌یی خۆیی دەربڕی.

شایانی باسه‌ له‌ ڕۆژی ۲۶ی مه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له‌ تورکیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ لاینگرانی حزبی دیموکڕاتیکی تورکیا له‌ شاری کۆڵن کۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌ برد.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ئاڵمانیا ڕێگه‌ی به‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نه‌دا تاکوو له‌م وڵاته‌ میتینگی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات و ئه‌مه‌ش به‌رپرسانی تورکیای تووڕه‌ کردووه‌.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌، به‌کر بوزداغ، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا وتی: خه‌ڵکی تورکیا له‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ کار و باری ناوخۆییان ڕازی نین و ده‌وڵه‌تیش هه‌ر ئه‌م ڕایه‌ی هه‌یه‌.

ئه‌و داوای له‌ خه‌ڵکی تورکیا کرد به‌ به‌شداری کردن له‌ هه‌ڵبژاردن وڵامێکی توند به‌ ئاڵمانیا بده‌نه‌وه‌.

پێشتر هایکۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمانیا ڕایگه‌یاندبوو که‌ مۆڵه‌ت به‌ هیچ سیاسییه‌کی تورکیا ناده‌ن که‌ له‌ وڵاته‌که‌یان میتینگی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ببه‌ن و ئه‌م بڕیاره‌ش ئه‌ردۆغانی تووڕه‌ کردووه‌.

News Code 19169

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =