بەرەی بەرخودان گەورەترین هێرشی مووشەکی کردە سەر ڕژیمی زایۆنی

میدیاگەلی زایۆنی لە هێرشی مووشەکیی بەربڵاوی هێزەکانی بەرخودانی فەلەستین بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان، لە وەڵامی هێرشە بەردەوامەکانی فرۆکەگەلی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەزە، هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، میدیاگەلی زایۆنی ڕایانگەیاند کە هێزەکانی بەرخودانی فەلەستینی بەیانی ئەوڕۆ (سێ‌شەممە) هێرشێکی مووشەکی بەربڵاویان کردۆتەوە سەر ناوچە داگیرکراوەکان.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، هیزەکانی فەلەستینی لانی کەم ٢٢ مووشەکیان ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کردووە کە ئەو هیرشە لە کاتی شەڕی ٥١ رۆژە لە هاوینی ٢٠١٤ تا ئێستا بێ هاوتا بووە.

میدیاکان جەختیان لەوەش کردۆتەوە کە سیستەمی گومبەزی ئاسنین ١٣ مووشەکیان بۆ پێشگری لەو هێرشانە تەقاندۆتەوە، بەڵام زۆربەی ئەو مووشەکانە ئامانجگەلێکیان لە ناوچە داگیرکراوەکان پێکاوە و زیانی زۆریان بە دواوە بوو.

هێشتا ڕوون نییە کە ئەو هێرشانە قوربانیشی لێکەوتبێتەوە یان نا. فرۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆنی سەر لە بەیانیی ئەوڕۆ بۆ جارێکی دیکە بنکە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەزەیان بە شێوەیەکی دڕندانە کردۆتە ئامانج.

News Code 19163

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =