شه‌پۆلێکی باران بارین شارە کوردنشینەکان ده‌گرێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ ۳ شه‌مه‌ شه‌پۆلێکی باران بارینی نوێ ئاسمانی ڕۆژئاوای ئێران و شاره‌ کوردنشینەکان ده‌گرێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئیداره‌ی که‌شناسی ئێران ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مڕۆ ۳ شه‌مه‌ هه‌وره‌تریشقه‌ و با و باران ده‌بارێت و پله‌ی گه‌رماش بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له‌ بڕێک ناوچه‌ داده‌به‌زێت.

ئیداره‌ی که‌شناسی ئیران ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ به‌ هۆی ئه‌م شه‌پۆله‌ نوێیه‌ له‌ باران بارین زیاتر له‌ پارێزگاکانی ئازاربایجانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات، کوردستان و زه‌نجان و تاران باران ده‌بارێت.

شایانی باسه‌ که‌ باران بارین له‌ بڕێک شاری ئێران بووه‌ته‌ هۆی هه‌ستانی لافاو و زیانی به‌ خه‌ڵک گه‌یاندووه‌.

News Code 19161

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =