ئەمریکا بە دوای گۆڕاندنی دەسەڵات لە ئێرانە

پڕۆفسۆر حسێن عەسکەری مامۆستای زانکۆی جۆرج تاونی ئەمریکا لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ئەمریکا و ئیسرائیل دەیانەوێت دەسەڵات لە ئێران بگۆڕن.

پڕۆفسۆر حسێن عەسکەری مامۆستای زانکۆی جۆرج واشنتۆنە ئەمریکا و ڕاوێژکاری پێشووی وەزراتی دارایی عەرەبستانی سعودی سەبارەت بە لێدواننی مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و دیاری کردنی مەرج لە لایەن ناوبراوەوە بۆ ئێران بە هەواڵنێری می‌ری وت: تەواوی ڕوونە کە ئەمریکا، ئیسرائیل، عەرەبستانی سعودی و ئیماراتی یەکگرتوو بە دوای گۆڕانی دەسەڵات لە ئێرانن.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوان بە دویا پێکدادانی سەربازیەوەن و ئەگەری هەیە کارگەلێک لە ناوخۆی ئێران بە شێوەی شاردراوە دەست پێبکەن.

عەسکەری جەختی کرد: کاتی ئەوە تەواو بووە کە ئێران پێداچوونەوە بە ئابووری خۆی بکات و بە پێی ئەوە کار بکات. هەر ئەو جۆرە کە لە ماوەی ٢٩ ساڵی دواییدا بە چەندین بەرپرسی ئێرانم وتووە، تەواوی سەرەنجی ئێران ئەبێ لە سەر ئابووری بێت.

مامۆستای زانکۆی جۆرج واشنتۆنی ئەمریکا زیادی کرد: ئابووری ئێران پێویستی بە چاکسازی هەیە لە بواری کەم کردنەوەی هەڵاوسان و باسی دروست کردنی ئیش و کار بۆ گەنجان و دروست کردنی هەلی خوێندنی باشتر بۆ ئەوانە. لە لایەکی تریشەوە پێویستی بە چاکسازی بەربڵاویشی لە بواری دارایی و ئابووری هەیە.

ناوبراو وتیشی:بەرپرسانی ئێران ئاگایان لە ئەم چاکسازیانە هەیە و ڕێک دەزانن کە وڵات پێویستی بە دروست کردنی مافی خاونایەتی بەهێز، سیاسەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی مەنقی و تەبا، یاسا و ڕێسای ماڵی و دارایی و ئابووری باش و چاوەدێری بە سەر بەڕێوە بردنی کارگەریان و لە گشت گرنگتر ڕیشەکێش کردنی گەندەڵی هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: ڕیشە کێش کردنی گەندەڵی کارێکە کە ئەبێ لە ئاستی بەربڵاودا ئەنجام بدرێت و بەڕێوە بردنی لە ئاستی کەمدا لە بەشێک و لە بەشێکی تریشدا کەمێک کێشەکە چارەسەر نابێت. من لە سەر ئەو باوەڕەم کە ئێران بەس پێویستی بە بەڕێوە بردنی سیاسەت لە بواری کەم کردنەوەی رێژەی گەندەڵەی دارایی هەیە کە بڕیاری نەتەوەیی دەوێت.

مامۆستای زانکۆی جۆرج واشنتۆنی ئەمریکا سەبارەت بە هەڵوێستەکانی ئەورووپا دوای چوونە دەروەی ترامپ لە بەرجامیش وتی: دوور لە چاوەڕوانییە کە ئەوروپا پاڵپشتی جیدی لە ئێران بکات.

News Code 19159

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =