پارتی و یەکیێتی کۆبوونەوەیەکی گرنگیان دەبێت

سەرچاوەیەکی عێراقی ئاماژەی دا کە لە دوو ڕۆژی داهاتوو کۆبوونەوەی گرنگ لە نێوان پارتی و یەکیێتی سەبارەت بە بەش کردنی پۆستەکان و دروست کردنی فراکسیۆنی ٤٤ کەسی بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە نەهرەین، سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاند کە دوو حزبی یەکیێتی و پارتی کۆبوونەوەی گرنگیان سەبارەت بە پێکهێنانی فڕاکسیۆنی هاوبەش لە پارلمانی عێراق دەبێت.

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: کۆبوونەوەکە گرنگ دەبێت و سەبارەت بەدابەش کردنی پۆستەکان لە دەوڵەتی داهاتووی عێراق ئەنجام دەبێت.

بە پێی لێدانی ئەم سەرچاوەیە؛ لەم کۆبوونەوە ئەگەری دروست کردنی فڕاکسیۆنێکی ٤٤ کەسیش بۆ پارلمان لە لایەن هەر دوو حزبەوە تاوتوێ دەکرێت.

ئاماژەشی دا: لەم کۆبوونەوە ڕێککەوتنی ساڵی ۲۰۰٥ کە لە نێوان مام جەلال و مەسعوود بارزانی سەبارەت بە دابەش کردنی پۆستەکان واژۆ کرا دووبارە قسەی لە سەر دەکرێت کە ئایا درێژەی پێ بدەن یان ئەوەی گۆڕانکاری لە پۆستەکاندا بکرێت.

News Code 19120

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =