شه‌پۆلێکی نوێی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش بە ڕێگه‌وەیە

سەرۆکی ئاژانسی زانیاری بەرگری ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ئەمنیەتی لە واشنتۆن وتی: داعش لە هه‌وڵدایه‌ بۆ هێرشی زیاتر له‌سه‌ر وڵاتانی جیهان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، وینسنت ستوارت سەرۆکی ئاژانسی زانیاری بەرگری ئەمریکا وتی: ئەگەری بەرزبوونەوەی هێرشی تیرۆریستی داعش لە سەرانسەری جیهان هەیە. ئەو درێژەی دا: زانیارییەکان نیشانی دەدات داعش پلانی داڕشتووه‌ بۆ هێرشی زیاتر له‌سه‌ر وڵاتانی جیهان.

ستوارت کە لە کۆنفڕانسێکی ئەمنییەتی واشنتۆن قسەی دەکرد، لە هێرشی بەر فراوانی داعش لە داهاتوویەکی نیزیک هەواڵی دا و زیادی کرد: ئەگەری زۆرە لە وڵاتانی وەک مالیا، توونس، سۆماڵ، بەنگلادش و ئەندۆنزی داعش ئەم هێرشانە ئەنجام بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ستوارت داعش لە ئێستا بێجگە لە عێراق و سووریا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان وەک نیجریە، ئەفغانستان، میسر، لیبیا، یەمەن و ئاسیای میانه‌ چالاکی هەیە.

News Code 1912

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =