تورکیا بینا پیرۆزەکانی ئێزدییەکان خاپوور دەکات

سەرۆکی هاوبەشی پەیەدە ڕایگەیاند: سوپای داگیرکەری تورکیا دەستی کردووە بە وێران کردنی بینا پیرۆزەکانی کوردە ئێزدییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە هاوار نیوز، شاهۆز حەسەن، وتی:: ئەمڕۆ هاوڵاتیانی کورد لە عەفرین پێویستیان بە یارمەتییە. ئامانجی هەوڵەکانی ئێمەش ڕاکێشانی سرنجی جیهان بۆ دۆخی خەڵکی عەفرینە. تورکیا عەفرینی داگیر کردووە و خەڵک دەکوژێت و پاکتاوی ئێزدییەکان ئەنجام دەدات.

ئەم بەرپرسە کوردە سەبارەت بە داگیرکاری تورکیا وتی: ئامانجی تورکیا گۆڕینی دانیشتوانی عەفرینە، هەر بۆیە تورکیا ڕێگە نادات ئاوارەکانی عەفرین بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بگەڕێنەوە. لە ئێستادا ڕێژەی دنیشتوانی عەفرین لە گۆڕین دایە.

News Code 19117

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =