ئەورووپا گەڕەنتی پێوست بدات، ئێران لە بەرجام دەمێنێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆمەڵی ئەندامانی فراکسیۆنی دیپلۆماسی و بەرژەوەندیی نیشتمانی وتی: ئێران لە ئەگەری دابین کرانی بەرژەوەندیی و وەرگرتنی گەڕەنتیی پێویست، لە بەرجامدا دەمێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی ڕابردوو (٥ی جۆزەردان) لە کۆمەڵی ئەندامانی فراکسیۆنی دیپلۆماسی و بەرژەوەندیی نیشتمانی، وێرای بەرزنرخاندنی دەسکەوتەکانی بەرجام، ڕایگەیاند: رۆژێک کە ئەو دانوستانانەمان دەست پێکرد، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پاڵپشتی لێ دەکرد و ئەمڕۆ سەرەڕای دەرچوونی ئەمریکا تەنیا سێ وڵاتی عەرەبیی پەراوێزی کەنداوی فارس و ڕژیمی زایۆنی دژی ئەو ڕێککەوتنەن و بە بڕوای من ئەو هیچ لە پاڵپشتیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کەم ناکاتەوە و ترامپ نەیتوانیوەئەو دۆخە بگۆڕێت.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: بە بڕوای من ستراتژییە نوێیەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران کە لە وتەدانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئاماژەیان پێ درا، تەریک کەوتنەوەی زیاتری بۆ ئەمریکا بە دواوە دەبێت. مەرجە ڕاگەیێندراوەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لکە لێدوانەکانیدا ناژیرانە بوو.

زەریف جەختی کرد: سەرەڕای پاڵپشتیی بەربڵاوی وڵاتانی جیهانی لە بەرجام، ئێمە دەزانین پاڵپشتیی هەندێک لەو وڵاتانە بە مانای پاڵپشتی لە ئێمە نییە، بەڵکوو بە هۆی دژایەتیان لە گەڵ پێشێل کارانی ڕێککەوتنگەلی نێودەوڵەتییە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی دیکە لە لێدوانەکانیدا ڕوانییە پرسی متمانە و یان نامتمانەیی لە دانوستان لە گەڵ وڵاتاندا و وتی: ئێمە متمانەمان بە گەلی خۆمان هەیە و هەر ئەو متمانەشە کە هێزمان پێ دەبەخشێت. لە دانوستانگەلێکی لەو چەشنە، زۆر دژوارە کە بتوانین بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان دابین بکەین.

ڕوونیشی کردەوە: هەروەها دەبێ ئاگادار بین کە نۆرمی پەیوەندیگەلی نێوان وڵاتان لە بەستێنی نێودەوڵەتی، بە پێی دابین کردنی بەرژەوەندییەکانە و متمانە یان نامتمانەیی جێگە و پێگەیەکی نییە. هەموو دەزانین کە تەواو وڵاتانی بەشداربووی دانوستانەکان بە دوای بەرژەوەندیی خۆیانەوەن.

زەریف وتیشی: ئەگەر ئەورووپا لە بەرجام مایەوە و پاڵپشتیی لێ کرد، بۆ بەرژەوەندیی خۆیەتی و ئێرانیش لە ئەگەری دابین کرانی بەرژەوەندییەکانی و وەرگرتنی گەڕەنیگەلی پێویست لە بەرجامدا دەمێنێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە تەرکیز خستنە سەر هەوڵەکان بۆ وەبەرهێنانی زۆرترین بەرژەوەندیی ئابووری لە ناوخۆی وڵات و لابردنی لەمپەرەکانی لە بەردەم هاوکاریی بانکی و دارایی نێودەوڵەتی و خۆبواردن لە بیانوو دانە دەست ئەمریکا و دوژمنانی کۆماری ئیسلامی، زیادی کرد: پڕۆژەیاساگەلی هەموارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، پەیوەست بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران بە کۆنوانسیۆنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانگەلی ڕێکخراوەیی بان نەتەوەیی، کۆنوانسیۆنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی دابین کردنی باری ماڵیی تیرۆریزم کە لە رۆژانی ڕابردوو لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی خراوەتەڕوو بەشێکن لەو هەنگاوانە.

News Code 19115

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =