پێکهاتەی دەوڵەتی عێراق تا یەک یا دوو هەفتەی تر دیاری دەکرێت

وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر کە سەرۆکایەتییەکەی لە ئەستۆی حەیدەر عەبادییە جەختی کرد کە جگە لە عەبادی بژاردیەکی تر بۆ پۆستی سەرۆک وەیزی لە ئارادا نییە و پێکهاتەی دەوڵەت لە ماوەی یەک یا دوو هەفتەی تر دیاری دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، حسێن عادلی وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر کە سەرۆکایەتییەکەی لە ئەستۆی حەیدەر عەبادییە جەختی کردووە کە تا ئێستا هیچ بژاردەیەک جگە لە عەبادی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری نەهاتووەتە ئاراوە.

عادلی وتی کە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لە نێوان هاوپەیمانی نەسر و سائێرون دروست بووە کە بنەڕەت و نەخشە ڕێگای قۆناغی بەردەمی دیاری کردووە. ناوبراو هەروەها وتی کە پێکهاتەی دەوڵەتی داهاتوو لە یەک یا دوو هەفتەی تردا دیاری دەکرێت.

بڕێک ڕاپۆرتەکان لە هێنانە ئاراوەی ناوی ٧ کەس لەوانە ئامۆزای موقتەدا سەدر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری باس دەکەن.

News Code 19110

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =