شه‌ڕ له‌ زیندانی دهۆک ۱۹ کوژراو برینداری لێکه‌وته‌وه‌

له‌ ئاکامی ئاژاوه‌نانه‌وه‌ی تیرۆریستێک که‌ ویستبووی له‌ زیندانی دهۆک هه‌ڵبێت، ۷ که‌س کوژران و ۱۲ که‌سیش بریندار بوون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر؛ پارێزگارى دهۆک وردەکارى شەڕەکەى نێو زیندانى چاکسازى گەورانى شارەکە ئاشکرادەکات و دەڵێت ئەو کەسانەى مردوون بە دووکەڵ خنکاون و چەک و فیشەک بەکارنەهاتووە.

فەرهاد ئەتروشى پارێزگارى دهۆک لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: (سەدام جاسم حەمدان) کە بەتاوانى تیرۆر دەستگیرکراوە و حوکمدراوە ویستویەتى هەڵبێت و لەوکاتەدا هێرشى کردووەتە سەر پۆلیسێکى زیندانەکەو بەوهۆیەوە ئاڵوزى دروستکردووە.

وتیشی: "لەکاتى ڕێگەگرتن لێى ئاگرى کردووەتەوەو بەوهۆیەوە دووکەڵێکى زۆر لە نێو زیندانەکە دورستبووەو بووەتە هۆى خنکانى حەوت کەس و برینداربوونى ١٢ زیندانى تر".

پارێزگاری دهۆک ئەوەشی وت که‌ "هیچ زیندانییەک لە زیندانەکە هەڵنەهاتووەو ئەو بەشەى زیندانەکەش کە کێشەکەى تیادا دروستبووە بەشى حوکمدراوە قورسەکانە وەک تیرۆر و کوشتن".

News Code 19090

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =