نرخی نەوت لە سەدا ٤ دابەزی

لە کاتێکدا کە عەرەبستانی سعوودی و ڕووسیا باسیان لە ئاسانکاری بۆ دابەزاندنی بەرهەمەکانیان کە ببووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان تا بەرزترین ئاستی لە ساڵی ٢٠١٤، دەکرد، نرخی نەوت زیاتر لە ٢ دۆلار دابەزی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، لە کاتێکدا کە عەرەبستانی سعوودی و ڕووسیا باسیان لە ئاسانکاری بۆ دابەزاندنی بەرهەمەکانیان کە ببووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان تا بەرزترین ئاستی لە ساڵی ٢٠١٤، دەکرد، لە کۆتایی مامەڵەکانی رۆژی هەینی و ئەوڕۆ بەیانی نرخی نەوت زیاتر لە ٢ دۆلار دابەزی.

نرخی نەوتی خاوی برێنت ٢،٣٥ دۆلار یا لە سەدا ٣ دابەزی و لە ٧٦،٤٤ دۆلار مامەڵە کرا. نەوتی خاوی نیوە قورسی تێگزاسی رۆژئاوای ئەمریکا ٢،٨٣ دۆلار یان لە سەدا ٤ دابەزی و هەر بەرمیلێکی ٦٧،٨٨ دۆلار مامەڵە کرا و ئەو دابەزینە لە پاش ٦ حەوتە قازانج و سوودی بەردەوام ڕووی داوە.

وەزیرانی وزەی ڕووسیا و عەرەبستان لە سێنت پێترزبۆرگ دیداریان کرد بۆ ئەوەی بەر لە دانیشتنی گرینگی ئەندامانی ئۆپێک لە ڤیەن، سەبارەت بە هەلومەرجی ڕێککەوتنی دابەزاندنی بەرهەمی جیهانی نەوت کە ١٧ مانگ لە ئارادا بووە، گفتوگۆیان کرد.

سەرچاوەگەلی ئاگادار بە ڕۆیتێرزیان ڕاگەیاند کە وەزیرانی ئەو دوو وڵاتە لە گەڵ هاوتای خۆیان لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی سەبارەت بە بەرزنوونەوەی ئاستی بەرهەمی نەوتی هەتا ١ ملیۆن بەرمیل لە رۆژدا ڕێککەوتن.

وەزیری وزەی ڕووسیا وتی کە وەزیرانی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک و نائۆپێک کە بەشداری ڕێککەوتنی دابەزاندنی بەرهەمی نەوتی بوونە، پێدەچێت لە دانیشتنی مانگی داهاتووی ڤیەن سەبارەت بە لابردنی بە ئەسپایی تەنگەژەکانی بەردەم بەرهەم هێنان، ڕێک بکەون.

ژمارەی کێڵگە نەوتییە چالاکەکانی ئەمریکا کە ئەندێکسێکی بەرهەمی داهاتووی ئەو وڵاتە، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای زانیاریی وزەی بیکێرهیوگز، لە حەوتەی کۆتایی ٢٥ی مەی، ١٥ ئاڵقە بەرز بۆتەوە و گەیشتۆتە ٨٥٩ ئاڵقە.

News Code 19074

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =