وتەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیدار لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی ئێران

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بەرپرسانی وڵاتی ڕاگەیاند: بەرپرسانی دەوڵەتی خۆیان گیردووەی بابەتە میدیایی و پڕوپاگەندەییەکان نەکەن و وریا بن هەڵبژاردن ئەوان لە پرسە هەمیشەییەکان خافڵ نەکات.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ دووشەمە ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆرشی ئیسلامی ئێران لەگەڵ فەرماندەکان و ژمارەیەک لە هێزە ئاسمانییەکان و پەدافەندی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی دیداری کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا جەختیان کردەسەر زەروورەتی بەشداریی بەشکۆی گەلی ئێران لە ڕێوڕەسمی ۲۲ی ڕێبەندان و هەروەها ئامدەبوون لەسەر سندووقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردن لە ڕۆژی ۷ی ڕەشەمە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە نیازی دوژمن بۆ کارکردن بەو ئامانجەی کە گەلی ئێران مەبەستە باڵاکانی شۆڕش لەبیر بکات، وتیان: مەبەستی دوژمن لەبیرکردنی ئامانجەکان و لە ئاکامدا گۆڕاندنی هەڵسوکەوت و گۆڕانی دەروونی نیزمی کۆماری ئیسلامیە.

ئەوان هەڵبژاردنیان وەک بووژێنەرەوەی هێزی گەل و بەیعەتێکی نوێ لەگەڵ ئامانجەکانی شۆڕش وەسف کرد و ڕایانگەیاند: سووربوونی من لەسە زەروورەتی بەشداریی هەمووان لە هەڵبژاردن بەم هۆیەوەیە کە بەشداریی هەمووان، سەربەرزی ئەداتە نیزام و وڵات و هەر بۆیەش فەرزە بۆ هەمووان.

ئایەتوڵڵا خامنەیی دووبەرەکی نانەوە و قڵیش دروست کردن لە نێوان گەل و نیزامیان بە ئامانجی هەمیشەیی بەرەی دوژمن و لە سەرووی هەموویانەوە ئەمریکا ناوبرد و جەختیان کرد کە خەڵک بە بەشداریی بە شکۆ لە هەڵبژاردن ئەم پیلانانەی دوژمن پووچەڵ دەکاتەوە.

 ڕێبەری ئەوەشیان بۆ بەرپرسان دووپات کردەوە کە خۆیان سەرقاڵ نەکەن بە بابەتە میدیایی و پروپاگەندەییەکان و لەبەر تێکەڵ بوون بە جەنجاڵی ڕۆژانەی هەڵبژاردن لە پرسە گرینگە ئابوورییەکان خافڵ نەبن.

داواشیان کرد کە بەرپرسان بە ڕاكێشانی سەرمایەکان بەرەولای بەرهەمهێنانی پیشەیی و کشتوکاڵی، برەودان بە کەرتی بەرهەمهێنان و جارەسەریی کێشەی رکوود، خێرایی بە ڕەوتی بەروپێشچوونی وڵات بدەن با دوژمن تێ بگات کە گەمارۆوەکان بێ کەڵکە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی بەوەش کرد کە دەبێ بەردەوام ئاگادری نەخشە و پیلان و ئامانجەکانی دوژمنان بین و وتیشیان: ئەو کەسانەی کە لە دوژمن خافڵ دەبن و دڵیان بە دوژمن خوەسە، هیچ کات خەڵک فەخریان پێوە ناکات.

ڕاشیانگەیاند کە دوژمن بزە دەباتەوە بەلام دەبێ هۆشیار بن چی لە ژێر ئەو بزەیەی دوژمن دایە.  

ئایەتوڵڵا خامنەی جەختیان کرد کە دەبێ نەخشە و پیلانەکانی دوژمنان لە بواری ئەمنییەت، بژێو، فەرهەنگ، گەنجان، کۆمەڵاتی و دیکەی پرسەکان هەست بکەن و بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوە سیاسەتڕێژی، یاسادانەریی ، هەڵسوکەوت و قسە بکرێت.

News Code 1907

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =