ئامانج له‌ گه‌ماڕۆوه‌ نوێیه‌کانی ئه‌مریکا گوشار بۆ سه‌ر به‌رخۆدان و لاینگرانیه‌تی

سه‌رۆکی حزبوڵای لوبنان جه‌ختی کرد که‌ ئه‌مساڵ به‌ بۆنه‌وه‌ بڕیاره‌که‌ی ترامپه‌وه‌ باشتر ڕۆژی فه‌له‌ستین به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵا له‌ ساڵوه‌گه‌ری ئازاد کردنی باشووری لوبنان له‌ ده‌ستی زایۆنییه‌کان لێدوانی دا.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ فه‌له‌ستین وتی: ئه‌مساڵ به‌ بۆنه‌ی بڕیاره‌که‌ی ترامپه‌وه‌ باشتر ڕۆژی فه‌له‌ستین به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین. هیوادارین هه‌موو جیهان و موسوڵمانان گرنگی تایبه‌ت به‌ ڕۆژی قودس بده‌ن. له‌ ساڵوه‌گه‌ری ئازاد بوونی باشووری لوبنان ڕایده‌گه‌یه‌نین که‌ ئه‌م ئه‌زموونه‌ ده‌توانین وانه‌ی لێوه‌ربگرین.

نه‌سرۆڵا ئاماژه‌ی دا: ئێمه‌ به‌ نیسبه‌ت ۱۹۸۲ چ له‌ ڕووی سه‌ربازی و چ ئامێره‌وه‌ جیاوازی زۆرمان هه‌یه‌ و زۆر به‌هێزترین. شارۆمه‌ندانی لوبنانی نیشانیان داوه‌ که‌ دوژمن وره‌ی خۆیی له‌ ده‌ست داوه‌. ئه‌وان کاتێک سووربوونی خه‌ڵکی لوبنانیان دی بڕیاریان به‌ کشانه‌وه‌ دا.

زیادیشی کرد: بڕێک له‌ گه‌ماڕۆکانی ئێستای ئه‌مریکا نوێی نین و خه‌ڵکیش له‌م گه‌ماڕۆیانه‌ خه‌سار ده‌بینێت. ده‌وڵه‌تی لوبنان له‌ به‌رانبه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی لوبنان که‌ له‌م گه‌ماڕۆیانه‌ خه‌سار ده‌بینن به‌رپرسیاره‌.

سه‌رۆکی حزبوڵا وتی: ئامانجی ئه‌مریکا له‌م گه‌ماڕۆیانه‌ گوشار خستنه‌ بۆ سه‌ر به‌ره‌ی خۆڕاگری و ئه‌و که‌سانه‌ی پشتیوانی ده‌که‌ن، هه‌ر بۆیه‌ به‌رده‌وام گوشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئێران له‌ سه‌ره‌کی ترین پشتیوانی حزبوڵایه‌. کاتێک زایۆنییه‌کان له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ شکست دێنن ئاساییه‌ که‌ ئێمه‌ گه‌ماڕۆ ده‌درێین.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی وه‌ک ئامێری که‌ڵک ده‌بات تاکوو به‌ ئامانجه‌کانی خۆی بگات، ئێمه‌ ئامێره‌ی ده‌ستی که‌س نین هه‌ر بۆیه‌ گه‌ماڕۆکان ناتوانن کێشه‌ بۆ ئیمه‌ دروست بکه‌ن. 

سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سرۆلا سه‌باره‌ت به‌ لوبنان وتی: ئێمه‌ش وه‌ک هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ داوا ده‌که‌ین تاکوو هه‌رچی زووتره‌ ده‌وڵه‌ت له‌ سووریا دروست بێت، ئێمه‌ داوا ده‌که‌ین که‌ گه‌نده‌ڵی له‌ لوبنان بنبڕ بکرێت. ئێمه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ین که‌ له‌ ده‌وڵه‌ت چالاکی زۆر باشمان هه‌بێت.

 له‌ کۆتایدا جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌نده‌ڵی و ناکارامه‌ییه‌ له‌ لوبنان دریژه‌ی هه‌بێت دۆخه‌که‌ به‌ره‌و له‌ناو چوون ده‌ڕوات.

News Code 19058

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =