بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند کە گۆڕانکاری و دوا پێداچوونەوە سەبارەت بە پێکهاتەی کابینەی داهاتووی عێراق پاش دانوستان و گفتوگۆ جۆراوجۆرەکان کۆتایی پێهات.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی داهاتووی عێراق نە سوننە، نە شیعە، نە عەرەبی، نە کوردی، نە ئیتنیکی و نە تایفییە، بەڵکوو دەوڵەتێکی ڕەسەن و ڕکابەر و سیاسەتوان و باوکانە دەبێت.
سەدر جەختی کرد: ئێمە ئەنجامی دانیشتنەکانی خۆمان بە مەرجەعیەت، عەشیرە و چینە جۆراوجۆرەکانی گەلی عێراق ڕادەگەیێنین و چاوەروان دەبین کە گرووپگەلی سیاسی بە هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی باوکانەی و بەهێز هەنگاو بنێن.
بۆچوونی ئێوە