دوژمنان و دژبەرانی ئێرانی دوارۆژێکی وەک "سەدام"یان دەبێت

سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا جەختی کرد: سیستەمی خۆداسەپێنەر و بە تایبەت دەسەڵاتدارانی ڕژیمی درۆزن و پەیمان شکێنی ئەمریکا ئەو پەیامەیان وەرگرتووە کە لە ئەگەری دەستدرێژی بۆ سەر ئێران، چارەنووسێکی جیاواز لە دوارۆژی سەدامیان نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای پاسدارنی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا بە بەرزڕاگرتنی رۆژی ٣ی جۆزەردان ساڵرۆژی ئازادیی خوڕەمشار و رۆژی نەتەوەیی بەرخۆدان، ئیسار و سەرکەوتن بە سەر هەڕەشەکان و پیلانی دوژمنان، ڕایگەیاند: ئازادکردنەوەی خوڕەمشار لە کاتێکدا ڕووی دا کە ئەو بەشە لە خاکی پیرۆزی ئێران ماوەی ساڵ و نیوێک بوو کە لە لایەن سوپای بەعسەوە داگیر کرابوو، بەڵام بە سەرکەوتنی مێژوویی ڕەزمەندەکانی ئیسلامی، ئەو دەسکەوتە مەزنە بوو بە هێمای سەرکەوتن و ئازایی نیشتمانی و دەسپێکی گۆڕانی هاوکێشەکانی شەڕ بە قازانجی کۆماری ئیسلامی ئێران.

لە بەیاننامەکەدا وانەکانی بەرەڤانی پیرۆز و حیماسەی ئازادکردنەوەی خوڕەمشار نمانە و ڕاهێنەرانە بۆ ئەمڕۆ و داهاتووی وڵات وەسف کراوە و ڕاشگەیێندراوە: قورسترین شەڕ و دەستدرێژی کە بە داڕشتن و پاڵپشتیی هەمە لایەنەی هەواڵگرانە، لۆجستیکی، ماڵی و میدیایی داگیرکارانی جیهانی و بە تایبەت بە چرا سەوزی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی و گەلی ئێران ئەنجام درا، لە سای لوتفی خودایی و رێبەری و هوشیاری ئیمام خومەینی (رە) و ئاگاداریی خەڵکی و لە خۆبوردوویی و ئازایەتی ڕەزمەندەکانی ئیسلام بوو بە "دەرفەتێکی ستراتژیکی" بۆ تۆکمەبوونی نیزام و جیهانگربوونی زایەڵەی پەیامی شۆڕشی ئیسلامی و بەرخۆدانی گەلی ئێران.  

سوپای پاسداران لە درێژەدا ئاماژەی داوە بە ڕاهێنانە چارەنووسسازەکانی بەرەڤانی پیرۆز بۆ ئەمڕۆی ئێران و دەشڵێت:  بە تێپەڕبوونی ٣ دەیە لە کۆتایی شەڕی داسەپاو، گەلی ئێران و هێزی چەکداریی وڵات تێگەیشتن کە بە زاڵبوونی هەمە لایەنەی هەواڵگرانە بە سەر ئۆردووگای دوژمن و بەرزکردنەوەی هێز و توانستی بەرگرانە، نابێ تووشی "خافڵانبوونی ستراتژیکی" بێین و هاوکات سیستەمی خۆداسەپێنەر و بە تایبەت دەسەڵاتدارانی ڕژیمی درۆزن و پەیمان شکێنی ئەمریکا ئەو پەیامەیان وەرگرتووە کە لە ئەگەری دەستدرێژی و پەلامار بۆ سەر ئێران، چارەنووسێکی جیاواز لە دوارۆژی سەدامیان نابێت.

News Code 19046

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =