داعش هێرشی کردەوە سەر جەلەولا

ژمارەیەک چەکدارى داعش هێرشیان کردە سەر گوندێکى سەر بە جەلەولا و لە ئەنجامدا چەکدارێکى گروپەکەو سێ هاوڵاتى گوندەکە کوژراون و تائێستاش شەڕ بەردەوامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر سمکۆ عەلى بەرپرسى ئاسایشى کوڵەجۆ بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند: ژمارەیەک چەکدارى سەر بە داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندى سلێمان وەهابى سەر بە جەلەولا و لەگەڵ هاوڵاتیانى گوندەکە بە شەڕهاتوون.

ڕاشیگەیاند: لەئەنجامى ئەو هێرشەدا چەکدارێکى داعش کوژراوە و لەبەرامبەریشدا سێ هاوڵاتى دانیشتووى گوندەکە کوژراون.

ئاشکراشیکرد کە ئەو ناوچەیە لە ژێر کۆنتڕۆڵى سوپاى عێراقدایە و تاوەکوو ئێستا ئەو سوپایە نەچوونەتە نێو گوندەکەوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەى چەکدارانى داعش.

لە پاش ڕووداوەکانى ١٦ ئۆکتۆبەرەوە جەلەولا و ناوچەکانى سەر بەو ناحیەیە کەوتنە دەست هێزە عێراقییەکان و ماوەیەکیشە بەشێوەیەکى بەرچاو جموجۆڵى چەکدارانى داعش لەو ناوچەیە دەستیپێکردووە.

News Code 19044

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =