واشنتۆن ناوێرێت هێرش بکاتە سەر ئێران

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی "الجزیرە" بە ئاماژە بەوەی کە واشنتۆن ناوێرێت هێرشی سەربازی بکاتە سەر ئێران، لە وەڵامی بە پەلەی ئێران بە هەرجۆرە هەڵمەتێکی دەستدرێژکارانەی ئەمریکا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی "الجزیرە" وتی: هەر جۆرە هەڵمەتێکی دەستدرێژکارانەی ئەمریکا لە ئاوەکانی کەنداوی فارس بەرەوڕووی کاردانەوەی ڕاستەوخۆ و بە پەلەی ئێران دەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند: ئەنساروڵڵای یەمەن ڕەزامەندیی خۆی بۆ پێشنیاری ئاگربڕی ئەورووپا لە مانگی ڕەمەزان دەربڕی، بەڵام ڕیاز ئەو پێشنیارەی قبووڵ نەکرد.

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتیشی: واشنتۆن ناوێرێت هێرشی سەربازی بکاتە سەر ئێران و سیاسەتی گەمارۆکان سیاسەتێکی دۆڕاوە.

شەمخانی ئاماژەی بەوەش دا: پلانی مووشەکیی ئێمە جێی دانوستان نییە و ئێمە درێژە بە گەشەی توانستی مووشەکیمان دەدەین و بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیی حیماس، جیهادی ئیسلامی و حزب و ڕەوتی بەرخودان.

زیادیشی کرد: ئامادەی دەسپێکی گفتوگۆی سازێنەر و عەقڵانی لە گەڵ سعوودییەکان بە بێ هیچ پێشمەرجێکین.

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران جەختی لەوەش کرد: لە سووریا ناکشێینەوە و ئامادەبوونی ئێمە لە خاکی ئەو وڵاتە لە سەر داوای دەوڵەتی سووریایە. ڕژیمی زایۆنی پەیامێکی ئاشکرای سەبارەت بەوەی کە هەر جۆرە دەستدرێژکارییەک بۆ سەر سووریا، بەرەوڕووی کاردانەوەی توند و بەزێنەر و یەکلاکەرەوە دەبێت، وەردەگرێت.

News Code 19040

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =