بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الاخباریه"، هەشام ڕەکابی بەڕێوەبەری نووسینگەی نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە خولێکی نوێی گفتوگۆکان لە گەڵ گرووپە کوردییەکان دەست پێدەکات.
ناوبراو جەختی کرد کە ئەو دیدارانە پاش دیداری ئەم دواییەی نووری مالیکی لە گەڵ وەفدی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدادا ئەنجام دەگرێت.
هەشام ڕەکابی ئاماژەی بەوەش دا کە لە دیداری ئەم دواییەی مالیکی لە گەڵ وەفدی پارتی لە بەغدا زۆربەی کێشەکانی ڕابردووی نێوان هەر دوو لا چارەسەر کرا و ڕێککەوتنگەلێکی نوێ سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی گەورە لە پەرلەمان سەری گرتووە.
رۆژی ڕابردوو وەفدێک لە پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بەغدا و هەوڵی دا لە رێگەی دانوستان لە گەڵ هاوپەیمانییە گەورەکانی پەرلەمانی عێراق، رێگە بۆ بەشداریی حزبەکەی لە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراقدا خۆش بکات.
بۆچوونی ئێوە