پێکهێنانی گەورەترین قەوارەی سیاسی له‌ عێراق

هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری داوای کاری هاوبەشی کرد بۆ پێکهێنانی گەورەترین قەوارەی سیاسی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، هادی عامری لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند: "داوا دەکەین پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەت لە پێناو پەلەکردن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتیان".

جه‌ختیشی کرد: ڤیتۆیان لەسەر هیچ پێکهاتەیەک نییە لە پێکهێنانی کابینەی حکومەتی داهاتوودا.

ئاماژەی بەوەشکرد که‌ پێویستە پەلەبکرێت لە دروستکردنی گەورەترین قەوارەی پەرلەمانی نیشتیمانی و هەموو لایەکیش بانگهێشت بکرێت بۆناوی.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا عامری وتی: " ڤیتۆمان لەسەر هیچ کەس و پێکهاتەیەک نییە، لە پێکهاتەکانی شیعە و سونە و کورد، بەڵکو گرنگ ئەوەیە پرۆگرامی حکومەتی داهاتوو بەشێوەیەک بێت، بتوانێت عێراق دووبارە زیندووبکاتەوە و بیخاتەوە سەر پێی خۆی".

لە کۆتایی وتەکانیدا عامری ئاماژەی بەوەکرد هەموو هەوڵێکیان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی ئەوتۆیە کە بتوانێت داخوازی و خواستەکانی هاووڵاتیان دابینبکات، بە تایبەت لەم دۆخە هەستیارەدا.

News Code 19020

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =