ڕەوتی سەدر مل کەچی ئەمریکا نابێت

بەرپرسی نووسینگەی سیاسی موقتەدا سەدر وێڕای وەدرۆ خستنەوەی هەر جۆرە پێوەندی شاردراوەیەک لە گەڵ سعودی و جەخت لە سەر پێوەندییەکان لە گەڵ ئێران ڕایگەیاند: ڕەوتی سەدر و هاوبەشەکانی ناچنە ژێر بار خواستەکانی ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیاء ئەسەدی بەرپرسی نووسینگەی سیاسی موقتەدا سەدر ڕایگەیاند: پێوەندی شاردراوەی نێوان عەرەبستانی و موقتەدا سەدر جودا لە سەفەرە ڕاگەیێندراوەکان نەبووە. هاوپەیمانی ئێمە برێک کەسی تووشی سەرسووڕمان کرد بەڵام ئێمە چەندین بنەڕەتی بیریمان هەیە کە ئێمە پێکەوە گرێ دەدات. هاوپەیمانی سائیرۆن گەیشتە ئامانجەکانی کە چاوەڕوانیی دەکرد چونکوو خەڵک تێگەیشتن کە لە ماوەی ٤ ساڵدا گۆڕانێک ڕووی نەداوە.

ناوبراو زیادی کرد: موقتەدا سەدر ئیزن نادات کە عێراق ببێتە پردێک بۆ هێرش بۆ سەر دراوسییەکانمان و ڕەتوی سەدر و هاوبەشەکانی بە خواستەکانی ئەمریکا کۆڵ نادەن. لە نێوان ئێمە و ئێران پێوەندی پاوەجێ هەیە.

بەرپرسی نووسینگەی سیاسی موقتەدا سەدر وتی: ئێمە ناچینە ژێر بار خواستی وڵاتانی بیانی لەوانە ئەمریکا یا هیچ وڵاتێکی تر.

وتیشی: ئامانجی موقتەدا سەدر گەیشتن بە هێز نییە. ئامانجی هاوپەیمانی سائیرۆن دروست کردنەوەی وڵاتە نەک گەیشتن بە هێز.

News Code 19013

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =