٢ سەربازی تورک لە هێرشی پەکەکە کوژران

ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا ڕایگەیاند کە لە هێرشی هێزەکانی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق، دوو سەربازی ئەو وڵاتە کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوونە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شەفەق نیووز، پاش هێرشی هێزەکانی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق، دوو سەربازی تورکیا کوژران.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، بە هۆی هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستانەوە، دوو سەربازی تورکیا کوژراون و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوونە.

شایانی باسە، پەکەکە پاش سێ ساڵ و نیو ئاگربڕ، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە چالاکییەکانی خۆی لە دژی هێزەکانی سوپای تورکیا دەست پێکردۆتەوە.

News Code 19005

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =