۲۵ی ڕەمەزان گەشتی نێوان تاران و سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی کوردستان له ‌تاران لە ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌كانی‌ نێوان سلێمانی‌ و كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌تاران به‌SNNی‌ راگه‌یاند"دوێنێ به‌ره‌سمی‌ رێكه‌وتنێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی‌ نێوان سلێمانی‌ و كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران واژۆكراوه‌و بڕیاره‌ له‌ ۲۵ی‌ ره‌مه‌زان كه‌ده‌كاته‌ ۱۰ی‌ ۶ی‌ ۲۰۱۸ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ست به‌گه‌شتی‌ گه‌شتیاری‌ بكرێته‌وه‌".

وتیشی‌: "هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو گه‌شته‌كان له‌ ۶ی‌۶ی‌ ۲۰۱۸ه‌وه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زان كه‌ گه‌شتكردن كه‌مه‌، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌كان بۆ ۱۰ی‌ مانگ واته‌ نزیك جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆز دواخراوه‌".

له‌باره‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ گه‌شته‌كانیشەوە ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد کە له‌هه‌فته‌یه‌كدا دووجار گه‌شت ده‌كرێت ئه‌وانیش له‌رۆژانی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ و  چوار شه‌ممان، هه‌ندێك جاریش فه‌رمانده‌كان به‌وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك گه‌شتیاری‌ ئه‌وروپا له‌تارانه‌وه‌ دێنێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی له‌كاتێكدایه‌ كه‌دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی‌ هەرێم كه‌نزیكه‌ی‌ هه‌شت مانگه‌ ئه‌نجامدراوه‌، گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی سلێمانی- تاران  وه‌ستێنراوه‌.

News Code 18992

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =