۲۱۲۴ داعشی لە هەرێمی کوردستان دەستگیر کراون

رێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، کۆی گشتی دەستگیرکراوانی داعش لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٧ەوە تا ئێستا، دوو هه‌زار و ١٢٤ بەندکراو بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیندار زێباری، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، دەستگیركراوانی داعش و شێواز و چۆنێتی دادگایی کردنیان لە هەرێمی کوردستان لە زۆربەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان باسیان لێوەدەكرێت بەتایبەتی لە رووی مافەکانیان.

به‌وته‌ى زێبارى، ئەو دەستگیركراوانە وەك هەموو دەستگیركراوانی دیكە بە یەكسانی مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت، بەپێی پرەنسیپی تاوانبار بێتاوانە تا ئەو كاتەی تۆمەتەكەی بەسەردا ساغ دەبێتەوە.

روونیكردووه‌ته‌وه:  ئێستا لە هەرێمی کوردستان بۆ دادگایی كردنی ئەو کەسانەی بە کاری "تیرۆریستی"یەوە تێوەگلاون کار بە یاسای ژمارە (٢١)ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی کوردستان و یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (١١١)ی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو دەکرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، لە دادگاى لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لە رێکكەوتی ١/٦/٢٠١٧ تاکو ٢٠/٣/٢٠١٨ دەستگیرکراونی داعش بەم شێوەیە بووە؛

کۆی گشتی دەستگیرکراوانی داعش لەو ماوەیەدا (٢١٢٤) بەندکراوبووە، هەر لەو ماوەیەدا (٦٦٦) کەسی دیکە بە تۆمەتی پەیوەندییان بە داعش-ەوە دەستگیرکراون، هەروەها (٥٨٩) بەندکراو لەلایەن دادگاوە سزادراون و (٢٧٣) کەس بە فەرمانی دادگا ئازاد کراون و (٥٩٦) تا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

News Code 18990

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =