بەرپرسانی داهاتووی عێراق خزمەتی خەڵکی بکەن

رێبەری ڕەوتی سەدر جەختی لە زەروورەتی وەستاندنی هەنگامەی شەڕ و پێکدادان لە عێراق و هەروەها هەوڵی بەرپرسانی داهاتووی ئەو وڵاتە بۆ وەدی هێنانی دادپەروەریی بە دوور لە گەندەڵی کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر و لیستی سائێرۆن کە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراقە، لە پەیجی تویتەریی خۆیدا نووسی: پاش ئەوەی خەڵکی عێراق بە بەشداری لە حیماسەی هەڵبژاردن بە دەنگی خۆیان دەسەڵاتی یاسادانەریی بنیات نا، بەرپرسانی بەڕێوەبەریی وڵات دەبێ بناغەکانی داد و ئاسایشی گەلی عێراقی دەستەبەر بکەن، نەک هەوڵ بۆ چێکردنی کۆشک و تەلار بدەن.

ناوبراو وتیشی: نە بۆ گەندەڵی، نە بۆ حزبپەرەستی، نە بۆ ماڵ کۆکردنەوە، دەبێ چەکەکان وەلاوە بنرێن و هەنگامەی شەڕ بخەوێت و بوەستێت.

سەدر جەختیشی کرد: من هێشتا خوازیاری برایەتی لە نێوان ئایین و مەزهەبەکانم و لایەنگرانی تەواو ئایین و مەزهەبەکانی ئەم وڵاتە بەشێکن لە نەتەوەی عێراقی.

News Code 18977

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =